سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاكسازی گه‌ورانی سلێمانی رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، یه‌كێك له‌سزادراوه‌كان كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێناوه، له‌وباره‌یه‌شه‌وه پزیشكی دادی سلێمانیش ده‌ڵێت، “توێكاریان بۆ ته‌رمه‌كه‌ی كردوه و راپۆرتیان له‌وباره‌یه‌وه ئاراسته‌ی دادوه‌ر كردوه”.
به‌رزان عه‌لی، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگه‌ی پزیشكی دادی سلێمانی به -ی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، ته‌رمی كه‌سێك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاكسازی گه‌ورانی سلێمانیه‌وه گه‌یه‌ندرایه پزیشكی دادی كه ئاسه‌واری په‌ت به‌ملیه‌وه بو، له‌لایه‌ن پزیشكانیشه‌وه توێكاری بۆ ته‌رمه‌كه كراوه و راپۆرتیش له‌وباره‌یه‌وه ئاراسته‌ی دادوه‌ر كراوه
وتیشی، “تیمه‌كانی به‌ڵگه‌ی تاوان سه‌ردانی پزیشكی دادی و هه‌میش سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاكسازی گه‌ورانیان كردوه و ئه‌وانیش به‌هه‌مانشێوه‌ی ئێمه، راپۆرت له‌سه‌ر مردنی ئه‌و زیندانیكراوه ئاماده ده‌كه‌ن و ئاراسته‌ی دادوه‌ری ده‌كه‌ن، به‌مه‌به‌ستی بڕیاردان له‌سه‌ر شێوازی مردنه‌كه‌ی”.