بەرگرى شارستانى سۆران وێڕاى ئامادەکارى پێویست بۆ هەر حاڵەتێکى نەخوازراو، داوا لە هاوڵاتیانى سنورەکەش دەکات پایەندى رێنماییەکانیان بن.
دەقى راگەیەنراوەکە:
یهكهم: له کاتی دروستبوونی لافاو هەوڵبده خۆت بگەیەنه شـوێنێکی سەلامەت و پاشان پەیوهندی بە تیمەکانی بەرگری شارستانییهوه بكەن.
دووهم: هەوڵبدەن خۆتان له گەشتکردن به دوور بگرن.
سێیهم: سەردانی رووبارەکان و سەرچاوه ئاویەکان مەکەن چـونکه ئەگەری بەرزبـوونەوەی لافاویان لێ دەکرێت.
چوارهم: خوتان به دوور بگرن لەو شوێنانەی کە مەترسی داڕمانی لێدەکرێت به تایبەتی ناوچه شاخاویەکان.
پێنجهم: له کاتی هەوره بروسکه له ماڵهكانتان مەیەنە دەرەوه.
شهشهم: خۆتان به دوور بگرن لە مانەوه لەو باڵهخانانەی که دەرز و قلیشانیان هەیه چـونکه له کاتی بەرزبـوونەوەی ئاوی زۆر، مەترسی داڕمانیان لێدهكرێت، هەروەها خۆتان به دوور بگرن لەمانەوه لەو خانووانەی که له قوڕ دروستکراون و کۆنن چـونکه له کاتی بەرزبوونەوەی ئاو بەهەمان شێوه مه ترسی دارووخانیان هەیه .
تێبینی:
لە هەر رووداوێکی نەخوازراو، دەتوانن پەیوەندی بە ژمارەکانی کۆنترۆڵی ژووری بزوێنمان بکەن، بـەم ژمارانەی خوارهوه:
115 بە تەنیا لێبدە بۆ هێڵەکانی کۆرەک بە خۆراییە.
07502401117
07507966355