سەرەتا / کوردستان / شاسوار عەبدولواحید لەسەر كورد حساب ناكرێت و چارەنوسی هاوشێوەی ئاڵا تاڵەبانی دەبێت

شاسوار عەبدولواحید لەسەر كورد حساب ناكرێت و چارەنوسی هاوشێوەی ئاڵا تاڵەبانی دەبێت

شاسوار عەبدولواحید هه‌وڵی زۆری داوه‌ بۆ چوونه‌ ناو هاوپه‌یمانیی عه‌ره‌بییه‌وه‌ و ئێستاش ئه‌وه‌یان به ‌ئه‌نجام گه‌یاندووه‌، به‌ڵام ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی وه‌ك ئه‌وه‌ی ئاڵا تاڵه‌بانی ده‌بێت.
رزگار عیسا، مامۆستای زانکۆ و چاودێری سیاسی، ڕایگەیاند: ”شاسوار عەبدولواحید دەزانێ ئەو ئەگەر هاوپەیمانیی عەرەبەکانیش بێ، هیچ کاریگەریی نییە و کەس بە کوردی نازانن و لە کوردستانیش کەس داوای لێ ناکات بچێتە نێو کۆدەنگیی کوردییەوە، بۆیە هاوپەیمانییەکەیان لەگەڵ عەرەبەکان پێکهێناوە.
له‌ ماوه‌ی رابردووشدا هه‌وڵی دا له‌گه‌ڵ حزبه‌ كوردستانییه‌كان رێك بکه‌وێت، به‌ڵام كه‌سیان ئه‌ویان قبووڵ نه‌بوو و خۆیشی لەسه‌ر‌ ته‌له‌ڤزیۆن ئه‌و قسه‌ی كرد، ئیتر ناچار خوشه‌كه‌كی نارده‌ به‌غدا، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گەڵ لایه‌نه‌ عه‌ره‌بییه‌كان قسه‌ بكه‌ن و ئێستاش ده‌یه‌وێت بە ‌ناوی كورده‌وه‌ بچێته‌ ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌وه‌، به‌ڵام ئاڵا تاڵه‌بانی له ‌ڕابردوودا چه‌ند سوودی بینی، کە له‌سه‌ر ئه‌و خه‌ته‌ یاریی دەكرد، شاسواریش ئه‌وه‌نده‌ سوود ده‌بینێت.

بەپەلە

بەفەرمی مەسرور بارزانی: هەموو پڕۆژەکان دەبێ هەلی کار لە %75 بۆ گەنجانی کوردستان بێت

بە فەرمانی مەسرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هیچ پڕۆژەیەکی وەبەرهێنان مۆڵەتی پێنادرێت، ئەگەر بێت …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .