نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / چه‌مچه‌ماڵ.. به‌ ڕووداوی هاتوچۆ گه‌نجێك گیانی له‌ده‌ست دا و پیاوێكیش بریندار بوو

چه‌مچه‌ماڵ.. به‌ ڕووداوی هاتوچۆ گه‌نجێك گیانی له‌ده‌ست دا و پیاوێكیش بریندار بوو

هەڵکەوت حەمە نەجم بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ ڕاگه‌یاند: دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م تەرمی کەسێک گەیەنرایە سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ کە گەنجێکی تەمەن 19 ساڵ بوو و لەسەر ڕێگای چەمچەماڵ ــ کەرکووک لەبانی مەقان  ئۆتۆمبێل لێی دابوو.

ڕاشیگه‌یاند: به‌داخه‌وه‌ گه‌نجه‌كه‌ گیانی له‌ده‌ست دا و دوای ئه‌نجامدانی ڕێکارەکانیش تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی كرا.

بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ هه‌روه‌ها گوتی: هەر له‌ دوای نیوه‌ڕۆ بریندارێک گەیەنرایە سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ كه‌ پیاوێکی 29 ساڵ بوو و به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ بریندار ببوو،

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ بەهۆی سەختی برینەکەی، پیاوه‌كه‌ ڕەوانەی نەخۆشخانەی شار له‌ سلێمانی کرا.

بەپەلە

مەسرور بارزانی پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کرد

  ئەمڕۆ پێنجشەممە 16/5/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جێفری پایت یاریدەدەری …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *