ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی ئێرانی بڵاویانكرده‌وه له‌كاتی هه‌وڵدان بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر كه‌شتیه‌كى نه‌وت هه‌ڵگر له ده‌ریای عومان، روبه‌ڕوبونه‌وه له نێوان سوپای ئه‌مریكا و سوپای پاسداران‌دا روویداوه، ده‌زگاكانى راگه‌یاندى ئێرانی بڵاویان كرده‌وه كه‌شتییه‌كی جه‌نگی ئه‌مریكی نه‌وت كه‌شتیه‌كى نه‌وت هه‌ڵگرى ئێرانی له ده‌ریای عوماندا وه‌ستاندووه و به‌شێك له نه‌وته‌كه‌ی گواستووه‌ته‌وه بۆ كه‌شتیه‌كى دیكه، سوپای پاسدارن پرۆسه‌یه‌كی دابه‌زینی ئاسمانییان ئه‌نجامداوه و له‌گه‌ڵ سوپای ئه‌مریكادا رووبه‌ڕو بوونه‌ته‌وه و كۆنترۆڵی نه‌وت گوازه‌ره‌وه ئێرانییه‌كه‌یان كردووه و به‌ره‌و ئاوه‌كانی ئێران ره‌وانه‌یان كردووه.
به‌ڵام ئه‌مڕۆ به‌رپرسانى ئه‌مریكا له ڕێگه‌ى ئاژانسی ئه‌سیۆ شییه‌تد پرێس و‌ڵامى هه‌واڵه‌كه‌ى ئێرانیان دایه‌وه و رایانگه‌یاند: رۆژی 24ی مانگی رابردو كه‌شتیه‌كى كه ئاڵاى ڤێتنامى له‌سه‌ر بووه له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانی ئێران له‌ده‌ریای عوماندا ده‌ستی به‌سه‌ر گیراوه، ئه‌و كه‌شتیه‌ش له‌ئێستادا له‌به‌نده‌ر عه‌باس راگیراوه.
به‌رپرسانی ئه‌مریكا ده‌ڵێن، له‌كاتی روداوه‌كه‌دا هێزه‌كانیان چاودێری شوێنه‌كه‌یان كردوه كاتێك 10 كه‌شتی سه‌ربازی ئێران له‌و كه‌شتیه نزیك بونه‌ته‌وه، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئێرانیش هه‌وڵێكه بۆ تێوه‌گلاندنی ئه‌مریكا له روداوه‌كه‌دا.