هەڵکەوت حەمە نەجم بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ ڕاگه‌یاند: دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م تەرمی کەسێک گەیەنرایە سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ کە گەنجێکی تەمەن 19 ساڵ بوو و لەسەر ڕێگای چەمچەماڵ ــ کەرکووک لەبانی مەقان ئۆتۆمبێل لێی دابوو.
ڕاشیگه‌یاند: به‌داخه‌وه گه‌نجه‌كه گیانی له‌ده‌ست دا و دوای ئه‌نجامدانی ڕێکارەکانیش تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی كرا.
بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ هه‌روه‌ها گوتی: هەر له دوای نیوه‌ڕۆ بریندارێک گەیەنرایە سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ كه پیاوێکی 29 ساڵ بوو و به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ بریندار ببوو،
جه‌ختیشی كرده‌وه كه بەهۆی سەختی برینەکەی، پیاوه‌كه ڕەوانەی نەخۆشخانەی شار له سلێمانی کرا.