نوێترین هەواڵ
سەرەتا / تەندروستی / (21) سودى توى وشک

(21) سودى توى وشک

توى وشک، یەکێکە لە میوە وشککراوەکان کە سودێکى زۆرى هەیە و دەکرێت جێگرەوەى زۆر شتى تر بێت لەوانە دەکرێت لە جێگەى شەکر بەکار بهێنرێت بۆ چایى خواردنەوە، لێرەدا (21) سودى گرنگى تو دەخەینەڕو.

1- بۆ چاره‌سه‌رى كه‌م خوێنى ده‌كات، چونكه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ئاسن.
2- پله‌ى گه‌رمى له‌ش داده‌به‌زێنێت.
3-هه‌وكردنى پووك ناهێڵێت.
4- كردارى هه‌رس ئاسان ده‌كات و ڕیخۆڵه‌ پاك ده‌كاته‌وه‌.
5- تواناو ئاره‌زووى سێكسى له‌پیاواندا زیاد ده‌كات.
6- ئاستى شه‌كره‌ لە خوێن داده‌به‌زێنێت.
7- له‌ش له‌ڕێگه‌ى جگه‌ره‌وه‌ پاك ده‌كاته‌وه‌ .
8- تینوێتى كه‌م ده‌كاته‌وه‌.
9- چاره‌سه‌رى كۆكە ده‌كات.
10- ده‌روون ئارام ده‌كاته‌وه‌.
11- رێگرى ده‌كات له‌ ترشاندنى گه‌ده‌.
12- پێست له‌ زیبكه‌و چرچ بوون ده‌پارێزێت.
13- كالیسیۆمى زۆر تێدایە، ددان له‌ كلۆر بوون ده‌پارێزێت .
14- كێشى له‌ش داده‌به‌زێنێت، چونكه‌ چه‌وورى ده‌توێنێته‌وه‌ .
15- ئاستى كۆلیسترۆڵ رێک دەخات.
16- بۆ خانمانى دووگیان زۆرگرنگه‌، چونكه‌ په‌ستانى خوێندا ڕێک دەخات.
17- یارمه‌تیت ده‌دات له‌ناو بردنى به‌ردى گورچیله‌.
18- چاره‌سه‌رى هه‌وكردنى بۆرى میز ده‌كات.
19- دۆشاوی توی وشک باشترین چارەسەرە بۆ(کیسی سەر ڕەحمی ئافرەت)
20- دروستکردنی شەربەتەکەی وخواردنەوەی بەسکی ناشتا چارەسەرێکی باشە بۆ کێشەی (کۆڵۆن)و ڕیخۆڵەکان .
21- بۆ توشبووانی نەخۆشی (شەکرە)ئەتوانن لەبری شەکر توی وشک بەکاربهێنن هیچ زیانێکی نیە.

بەپەلە

سێیەم حاڵەتی چاکبوونەوە لە ئایدز تۆمار کرا

پەیمانگەی پاستۆرـی فەرەنسی ڕایگەیاند: نەخۆشێک دوای زیاتر لە 5 ساڵ لە چاندنی مۆخی ئێسک کە …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *