نوێترین هەواڵ
سەرەتا / تەندروستی / چی بەسەر جەستەمان دێت ئەگەر ڕۆژانە تەنها ژەمێك نان بخۆین؟

چی بەسەر جەستەمان دێت ئەگەر ڕۆژانە تەنها ژەمێك نان بخۆین؟

gesunde ernährung in der pause

ئەو خواردنەی لە ژەمەكەدا دەخورێت و كاتەكەی لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی دیكە دەگۆڕێت، بەڵام بەشێوەیەكی گشتی ئەوانەی پەیڕەوی ئەو سیستمە دەكەن، پایەند نین بە بڕێكی دیاریكراوی كالۆری كە لەو ژەمەدا وەریدەگرن.

سودی ئەو سیستمە لەو ڕۆژوو گرتنەدایە، كە كەسەكە تەنیا ژەمێك دەخوات، واتە لەماوەیەكی كەم و دیاریكراودا بڕێك كالۆری وەردەگرێت، بۆیە دەتوانین بڵێن ئەو بڕە كالۆرییە تا ڕادەیەك لە قاڵب دراوە، واتە گۆڕانكاریی زۆر لە بڕەكەیدا ڕوونادات.

كەمبونەوەی كێش

 
دابەزینی كێشی لەش یەكێك لەو سودانەی لەڕێی ئەو سیستمەوە دەست دەكەوێت، بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی (HealthLine) ئەگەر كالۆرییەكان كەمتر بێت ئەنجامەكە زۆر باشتر دەبێت.

پسپۆڕەكان باسیان لەوەكردووە، ئەوانەی هەوڵی دابەزاندنی كێش دەدەن لەو ڕێگایەوە، باشترە هەوڵ بدەن كالۆرییەكی زیاتر بسوتێنن، یاخود بڕێكی كەمی كالۆری وەربگرن، بەوەش بڕێكی زۆری چەوری لەش كەمدەبێتەوە.

ئەو كەسانەی پەیڕەوی سیستمی (OMAD) دەكەن، تەنها وەرگرتنی كالۆرییەكی كەمتر و پایەند بوون بە سیستمێكی دیاریكراوی خواردن، بەسە بۆ ئەوەی بڕێك كێشی لەشیان دەست بدەن.

كەمكردنەوەی ڕێژەی شەكر و هەوكردن

 
جگە لە دابەزاندنی كێش بەشێكی توێژینەوەكان خواردنی یەك ژەمیان لە ڕۆژێكدا بەستۆتەوە بە چەند سودێكی دیكەوە كە بەهۆی ڕۆژووەوە بە لەش دەگات، وەك كەمبونەوەی ڕێژەی شەكری خوێن و ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ، هەروەها دابەزینی ڕێژەی كۆلیسترۆڵی زیان بەخش، ئەمە جگە لە كەمبونەوەی نیشانەكانی هەوكردن، هاوكات سودی بۆ كۆئەندامی دەمار هەیە و تەمەنی مرۆڤ دریژی دەكات.

زیانیشی هەیە


پسپۆڕانی تەندروستی ئاماژەیان بەوەكردووە، هەرچەندە ڕێگای خواردنی یەك ژەم هۆكارێكە لە دابەزینی كێش، بەڵام باشترین هەڵبژاردە نییە، بەڵام دەكرێت بە ڕێگای باشتر هەمان ئەنجامت دەست بەكەوێت، بۆ ئەوەش تەنها كەمكردنەوەی ئەو كالۆرییە بەسە بۆ ئەوانەی دەیانەوێت كێشیان لاوازبێت

بەپەلە

سێیەم حاڵەتی چاکبوونەوە لە ئایدز تۆمار کرا

پەیمانگەی پاستۆرـی فەرەنسی ڕایگەیاند: نەخۆشێک دوای زیاتر لە 5 ساڵ لە چاندنی مۆخی ئێسک کە …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *