نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / وەزیری تەندروستی..لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆك وەزیران كۆنتڕۆڵی نرخی دەرمان و نەخۆشخانە ئەهلییەكانمان كردووە

وەزیری تەندروستی..لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆك وەزیران كۆنتڕۆڵی نرخی دەرمان و نەخۆشخانە ئەهلییەكانمان كردووە

وەزیری تەندروستی ئاشکرای كرد، بڕی 710 ملیۆن دیناریان لەو نەخۆشخانە تایبەتانە وەرگرتووەتەوە، کە بە زیادە لە نەخۆشیمانیان وەرگرتووە.

سامان بەرزنجى، وەزیرى تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان، راگەیاند، لەسەر راسپاردەی مه‌سرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هه‌رێمی كوردستان کاریان بۆ کۆنترۆڵكردنی نرخی نەخۆشخانە تایبەکان و دەرمان کردووە.

ئاشکراشی کرد، کە لە کۆی هەزار و 90 تووشبووی کۆرۆنا کە لە نەخۆشخانە تایبەتەکان خەوێندراون، 200 نەخۆشیان پارەی زیادیان لەلایەن نەخۆشخانەکانەوە لێوەرگیراوە و ئەوانیش ئەو پارەیان له‌ نه‌خۆشخانه‌كان وه‌رگرتووه‌ته‌وه‌ و بۆ نەخۆشه‌كان گەڕاندوویانەته‌وە.

بەپەلە

پەیامی سەرۆکی حکومەت لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان

لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان ، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و ئەندامانی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *