نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / كوردانی سوریا دەسەڵاتی پەكەكە ڕەت دەكەنەوە

كوردانی سوریا دەسەڵاتی پەكەكە ڕەت دەكەنەوە

سعود مەلا، سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانی کورد لە سووریا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی دانوستانەکانی کوردی – کوردی لە رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند، ئەنەکەسە لەگەڵ سەرکەوتنی دانوستانەکانە، بەڵام پەیەدە باوەڕی بە دانوستان و هاوبەشی نییە و لەسەر په‌یڕه‌وكردنی سیاسەتی خۆسەپاندن بەردەوامە.
سەرۆکی ئەنەکەسە گوتیشی: سەرۆك بارزانی رۆڵێکی کاریگەری بۆ یەکڕیزی نێوان لایەنەکانی رۆژئاوای کوردستان هەبووە و چەند رێککەوتنێکیش بە چاودێری ئەو واژۆ کراون.
دووپاتیشی کردەوە، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كورد له‌ سووریا بە هیچ شێوەیەك دەسەڵاتی پەکەکە لە رۆژئاوای کوردستان قبوڵ ناکات و پێویستە پەکەکە کادیرانی خۆی لە رۆژئاوای کوردستان دووربخاتەوە.

بەپەلە

چەند بڕیارێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە لەبارەی نرخی بەنزین

راگەیەنراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە: لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *