به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی ماڵی ئێزدیان له شنگال رای ده‌گه‌یه‌نێت، په‌كه‌كه ده‌ستی به‌لێدانی تونێل له چیای شنگال كردووه و تونێله‌كانیش زۆر دوورودرێژن. هاوكات باس له‌وه‌یش ده‌كات كه ئێسته جلی حه‌شد ده‌پۆسن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م چواری تشرینی دووه‌م، سه‌عدوون زه‌رۆ به‌رپرسی راگه‌یاندنی ماڵی ئێزدیان له شنگال،ڕایگەیاندووە:په‌كه‌كه له شنگال ده‌زانێت له‌و ھه‌ڵبژاردنه‌ی رابردوو شكستێكی گه‌وره‌ی هێنا و لایه‌نگرانیان ریزه‌كانی ئه‌وان جێده‌هێڵن، بۆیه بۆ پاراستنی خۆیان له شنگال ماوه‌یه‌كه ده‌ستیان به‌لێدانی تونێل له چیای شنگال كردووه و چه‌ندان تونێلی درێژیان له چیا لێداوه.
زه‌رۆ هێشتا بۆی روون نه‌بووه‌ته‌وه كه هۆكاری لێدانی ئه‌و تونێلانه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌وه چیه، به‌ڵام ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، په‌كه‌كه زۆر ده‌ترسن، چونكه ھه‌ست ده‌كه‌ن كۆتاییان له شنگال نزیكه.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌یش كرد خۆیان زۆر له حه‌شدی شه‌عبی نزیك كردووه‌ته‌وه، چونكه حه‌شدی شه‌عبیش وه‌كو ئه‌وان شكستی له‌ھه‌ڵبژاردن ھێناوه و ده‌نگیان نه‌ھێناوه، بۆیه بڕیاریان داوه كه جلی حه‌شدی شه‌عبی بپۆشن و كه‌س جیایان نه‌كاته‌وه و ھه‌ست بكه‌ن ئه‌وانه حه‌شدی شه‌عبین.