نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / حکوومه‌ت 500 ملیۆن دینار بۆ قەرەبووی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی ھەولێر خەرج دەکات

حکوومه‌ت 500 ملیۆن دینار بۆ قەرەبووی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی ھەولێر خەرج دەکات

حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رەزامەندی دا لەسەر تەرخانکردن و خەرجکردنی بڕی 500 ملیۆن دینار بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی كه‌ له‌ ئه‌نجامی لافاوه‌كه‌ی شه‌مووی ڕابردوو تووشی زه‌ره‌رو زیان ببوون.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رەزامەندی دا لەسەر تەرخانکردن و خەرجکردنی بڕی 500 ملیۆن دینارلەسەر بودجەی پارێزگای ھەولێر و بەشێوازی نەختینەیی وەک قۆناغی یەکەم بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو ھاووڵاتییانەی کە لە ئەنجامی لافاوەکەی رۆژی 30/10/2021  لە پارێزگای ھەولێر و قەزا و ناحییەکانی تووشی زیان بوون.

بەپەلە

بزووتنەوەی ئیسلامی لە بەردەم ئاوێنەی ڕەخنەدا: لە قەیرانی سەرکردایەتییەوە تا پاشەکشەی فیکری

بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، وەک یەکەمین ڕێکخراوی چەکداری و سیاسیی ئیسلامی لە باشووری کوردستان (کە لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *