نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / فڕۆكه‌كانی توركیا سنوره‌كانی قه‌زای ماوه‌ت بۆردومان ده‌كه‌ن

فڕۆكه‌كانی توركیا سنوره‌كانی قه‌زای ماوه‌ت بۆردومان ده‌كه‌ن

شاخەوان حوسێن بەڕێوەبەری شارۆچكه‌ی قەسرێ تایبه‌ت بە چرکە ی ڕاگەیاند: کاتژمێر 10:45ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هه‌ینی، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بە بیانۆی هەبوونی بنکە و بارەگای چه‌كدارانی پەکەکە، دووجار دەورووبەری گوندی ماونانی لە سنووری شارۆچكه‌ی قەسرێ بۆردوومان کرد.

بەڕێوەبەری شارۆچكه‌ی قەسرێ هه‌روه‌ها ڕایگەیاند: بۆردوومانەکە زیانی گیانی بۆ سەر خەڵکی سڤیل نه‌بووه‌، بەڵام ترس و دڵەڕاوکێی زۆری بۆ دانیشتووانی گوندەکان دروستکردووە.

ئەمڕۆ هه‌ینی لە دۆڵی باڵەییان تا دەگاتە گوندەکانی بناری قەندیل و پشدەر، فڕۆکەکانی تورکیا بە چڕی بۆردوومانی بارەگاکانی پەکەکەیان کردووە و تا ئێستاش زیانەكان به‌ دروستی نەزانراون.

بەپەلە

بزووتنەوەی ئیسلامی لە بەردەم ئاوێنەی ڕەخنەدا: لە قەیرانی سەرکردایەتییەوە تا پاشەکشەی فیکری

بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، وەک یەکەمین ڕێکخراوی چەکداری و سیاسیی ئیسلامی لە باشووری کوردستان (کە لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *