هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا به سه‌رۆكایه‌تی نووری مالیكی به‌هاوكاری هاوپه‌یمانی فه‌تح و چه‌ند كوتله و لایه‌نێكی تری براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له هه‌وڵی دروستكردنی هاوپه‌یمانییه‌كی گه‌وره‌ن به به‌شداریی 85 كورسی په‌رله‌مانی.
له‌مباره‌یه‌وه عالییه نوسێف سه‌ركرده له هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا ڕایگه‌یاندبوو: بڕیاردراوه هاوپه‌یمانییه‌كی گه‌وره له‌نێوان هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا و هاوپه‌مانی فه‌تح و چه‌ند كوتله و لایه‌نێكی تر پێك بهێنرێ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له داهاتوودا به‌شداربین له گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق.
ڕاشیگه‌یاندبوو: پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق ده‌بێت به ڕێككه‌وتنی سیاسی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان بێت. جه‌ختیشی كرده‌وه كه هیچ لایه‌ن ناتوانێ تاكلایه‌نانه و به‌بێ ڕێككه‌وتنی پێشوه‌خته حكوومه‌تی نوێی عێراق پێكبهێنێ. پێنجشه‌م بڵاو كرابووه‌وه كه هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا به سه‌رۆكایه‌تی نووری مالیكی به‌هاوكاری هاوپه‌یمانی فه‌تح و چه‌ند كوتله و لایه‌نێكی تری براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له هه‌وڵی دروستكردنی هاوپه‌یمانییه‌كی گه‌وره‌ن به به‌شداریی 85 كورسی په‌رله‌مانی.