شاخەوان حوسێن بەڕێوەبەری شارۆچكهی قەسرێ تایبهت بە چرکە ی ڕاگەیاند: کاتژمێر 10:45ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ههینی، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بە بیانۆی هەبوونی بنکە و بارەگای چهكدارانی پەکەکە، دووجار دەورووبەری گوندی ماونانی لە سنووری شارۆچكهی قەسرێ بۆردوومان کرد.
بەڕێوەبەری شارۆچكهی قەسرێ ههروهها ڕایگەیاند: بۆردوومانەکە زیانی گیانی بۆ سەر خەڵکی سڤیل نهبووه، بەڵام ترس و دڵەڕاوکێی زۆری بۆ دانیشتووانی گوندەکان دروستکردووە.
ئەمڕۆ ههینی لە دۆڵی باڵەییان تا دەگاتە گوندەکانی بناری قەندیل و پشدەر، فڕۆکەکانی تورکیا بە چڕی بۆردوومانی بارەگاکانی پەکەکەیان کردووە و تا ئێستاش زیانەكان به دروستی نەزانراون.