فه‌یسه‌ڵ بن فه‌رحان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعودیه ڕایگه‌یاند، گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ ئێران دۆستانه بون و له‌چوارچێوه‌ی دانوستانی گه‌ڕاندان بون بۆ چاره‌سه‌ر كێشه‌كان.
فه‌یسه‌ڵ بن فه‌رحان له لێدوانی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئێمه جدین ده‌رباره‌ی گفتوگۆكانمان له‌گه‌ڵ ئێران، ئه‌وه‌ش كارێكی گه‌وره و قورس نیه بۆ ئێمه، هه‌میشه له‌گه‌ڵئه‌وه‌داین كه رێگاچاره‌سه‌رێك بۆ كێشه‌كانی ناوچه‌كه بدۆزینه‌وه”.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعودیه، دانوستانی له‌گه‌ڵ ئێران به دۆستانه وه‌سفكرد و وتی، “تا ئێستا دانوستان و گفتوگۆكان له‌چوارچێوه‌ی گه‌ڕاندان بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان”.
پێشتر حسێن ئه‌میر عه‌بدولهه‌یان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ستایشی دیالۆگی نێوان وڵاته‌كه‌ی و سعودیه‌ی كرد، به گرنگ رۆڵی هه‌ردو وڵاتی له چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی ناوچه‌كه وه‌سفكرد.