نوێترین هەواڵ
سەرەتا / جیهان / تاڵیبان بۆ بایدن لەم تۆقیدەدا هێزتان لە ئەفغانستان بێت لێیان دەدەین

تاڵیبان بۆ بایدن لەم تۆقیدەدا هێزتان لە ئەفغانستان بێت لێیان دەدەین

وڵاتانی هاوپەیمان لە ئەفغانستان پێیان وایە تا كۆتایی ئەم مانگە، ناتوانن تەواوی هێزەكانیان بەرنە دەرەوە، بۆیە داواكارییەك بۆ درێژكردنەوەی مۆڵەتی بردنەدەرەوەی هێزەكان خراوەتەڕوو. گوتەبێژی تاڵیبانیش رەتی كردووەتەوە ئەو مۆڵەتە درێژ بكەنەوە.

سوهێل شاهین گوتەبێژی تاڵیبان گوتوویەتی، 31 ئاب هێڵی سوورە و دەبێ ئەمەریكا بەگوێرەی رێككەوتنەكە بجووڵێتەوە كە پێشتر لەگەڵیدا رێككەوتوون. هەروەها دەڵێت بایدن بەڵێنی پێ داون تا كۆتایی ئەم مانگە هێزەكانیان لە ئەفغانستان بكشێننەوە.

جۆ بایدن لە كۆشكی سپی، باسی لە ئەگەری درێژكردنەوەی كاتی كشانەوەی هێزەكانی لە ئەفغانستان كرد

ئەم هەڵوێستەی تاڵیبان دوای ئەوەی دێت كە جۆ بایدن لە كۆشكی سپی، باسی لە ئەگەری درێژكردنەوەی كاتی كشانەوەی هێزەكانی لە ئەفغانستان كرد، بەو ئامانجەی بتوانێ خەڵكی زیاتر بۆ دەرەوە بگوازێتەوە.

بەپەلە

میدیای سووریا دەڵێت هەسەدە و دیمەشق گەیشتنە لێکتێگەیشتن

میدیای سووریا دەڵێ، حکومەتی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتنێکی نوێ. بەپێی ئەو …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *