نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / رێكخراوە سیخوڕییە مەدەنییەكانی ئێران لە هەرێمی كوردستان

رێكخراوە سیخوڕییە مەدەنییەكانی ئێران لە هەرێمی كوردستان


پەكەكە بە نایاسایی رێكخراوی مەدەنی لە كوردستان دادەمەزرێنێت

کرمانج حسین مصطفی

فەرمانگەی رێكخراوە ناحكومییەكان لە ساڵی 2013 دا لەژێر رۆشنایی یاسای ژمارە (1)ی ساڵی 2011 یاسای رێكخراوە ناحكومییەكان لە هەرێمی كوردستان-عێراق دروستكرا. دوای دروستبوونی بەرپرسی تۆمار لە فەرمانگەی رێكخراوە ناحكومییەكان درا بە یەكێتی نیشتمانی كوردستان, دواتر فەرمانگە دەستی بە تۆماركردنی رێكخراوەكان كرد و زۆرێك لە چالاكوانانی كۆمەڵگەی مەدەنی رەخنەیان لە شێوازی تۆماری رێكخراوەكان گرت, یەكێك لە رەخنەكان بریتیبوو لەوەی كە ناشەفافیەت هەبوو لە تۆماركردندا و بەپێی یاسای تۆمار هەر سێ كەس دەیان توانی رێكخراوێك دروست بكەن, بەڵام لە كاتی تۆماركردندا هیچ بەڵگەنامەیەكی پێویست لەلایەن بەشی تۆماری رێكخراوەكان داوا نەدەكرا، وەك ناسنامەی باری شارستانی و رەگەزنامەی عێراقی, یان هەر بەڵگەنامەیەكی دیكە كە كوردبوون یان عێراقی بوونی كەسەكەی دەربخات بەشێوەیەكی یاسایی لە كاتی پێكهێنانی رێكخراودا. لە كابینەی هەشتەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان فەرمانگەی رێكخراوە ناحكومییەكان بووە پشكی یەكگرتووی ئیسلامی و بەڕێوەبەری فەرمانگەكەش كەسێكی ئەندامی یەكگرتووە.
سەرچاوەیەك لە یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانەوە بە چركەی راگەیاند: ئێمە وەكو یەكگرتووی ئیسلامی بەرپرس نین لە دروستبوونی ئەو رێكخراوانەی كە لە رێگەی رێكخراوەكانیانەوە كاری سیخوڕی ئەنجام دەدەن, پاساویشی بۆ ئەم قسەیەی ئەوەبوو كە ئەو رێكخراوە سیخوڕیانە پێش ئەوەی فەرمانگە بدرێت بە یەكگرتوو دامەزراون, لە ئێستادا یەكگرتوو ناتوانێت هیچ قسەیەكیان لەسەر بكات, چونكە پێشتر دامەزراون.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست چركە كەوتوون “سوپای قودسی كۆماری ئیسلامی ئێران هەڵساوە بە دروستكردنی چەند رێكخراوێكی كۆمەڵگەی مەدەنی بەمەبەستی هەواڵگری و سیخوڕیكردن”. بەپێی زانیارییەكان ئەم كارەی سوپای قودس بە ئاگاداری یەكێتی نیشتمانی كوردستان ئەنجام دراوەو چەند كوردێكی رۆژهەڵاتی كوردستان بەبێ ئەوەی كە ناسنامەی راستەقینەی خۆیان ئاشكرا بكەن رێكخراویان دامەزراندووە. ئەو رێكخراوانە دەستیان بە كارە هەواڵگرییەكانیان كردووە و تا ئێستا چەندین كاری سیخوڕی و هەواڵگرییان لە رێگەی چالاكی رێكخراوەیی و لەژێر ناوی مەدەنیەت و سوود گەیاندن بە كۆمەڵگەی كوردی ئەنجام داوە, ئەمە لە ژێر پڕۆژەی كاری رێكخراوی گەیشتوونەتە زۆرترین سەرچاوەی زانیاری و كارەكانیشیان بە باشترین شێوە بۆ ئەنجامدراوە و لە گشت پڕۆژەكانی رێكخراویش لە فەرمانگە سوودیان بینیوە, واتا لە هەموو كاتێكدا ئەم رێكخراوانە بێ‌ پڕۆژە نەبوونە”.
بە وتەی شارەزایەكی كاری رێكخراوەیی لە هەرێمی كوردستان “ئەم رێكخراوە سیخوڕیانەی كۆماری ئیسلامی ئێران كە ئێستا لە كاركردن دان لە رێگەی كارە هەواڵگرییەكانیاندا زیانێكی زۆریان بە هەژموونی سیاسی هەرێمی كوردستان گەیاندووە و لە داهاتوودا كارە سیخوڕیەكانیان زیاتر فراوان دەكەن. ئەمەش بۆ داهاتووی هەرێمی كوردستان و كاری رێكخراوەیی لە هەرێمدا زیانێكی زۆری دەبێت. بۆ ئەم كارەی كۆماری ئیسلامی ئێران ئەگەر لێكۆڵینەوەو رێگە چارەی پێویست لەلایەن حكومەت و دەزگا ئەمنییەكانی هەرێم نەدۆزرێتەوە لە داهاتوودا كاری رێكخراوەیی دەكەوێتە ژێر پرسیارەوەو ئەم رێكخراوە هەواڵگرییانە زیانی گەورە بەهەرێمی كوردستان دەگەیەنن”. پێشی وایە ئەم رێكخراوە هەواڵگرییانە پیرۆزییەكانی كاری رێكخراوەیی دەخەنە ژێر مەترسییەوە.
پەیوەست بەم دۆسیەیە چركە پەیوەندی بە چەند سەركردەیەكی حزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان كرد، ئەوانیش ئەم بابەتەیان پشتڕاست كردەوە. ئاماژەیان بەوەدا ئێران نەوەك بەتەنیا بۆ كاری سیخوڕی سوودی لە كۆمپانیایەك وەرگرتووە، بەڵكو ئاگادارین رێكخراویشیان بۆ كاری سیخوڕی دامەزراندووە, جگەلەمە كۆماری ئیسلامی بە رێگەی جۆراوجۆر كارەكانی لە هەرێمی كوردستان بە كوردە خۆفرۆشەكان دەكات.
ئەم حزبە رۆژهەڵاتیانە بە قسەی بەرپرسەكانیان ناڕەزایەتییەكی زۆریان لە ئاست حكومەتی هەرێم دەربڕیوە و لە ڕابردوودا گوتیانە: ئەگەر بمانەوێت رێكخراوێكی مەدەنی دروست بكەین دەبێت پەنجا پشتگیری لە حزبەكانمان وەربگرین و بۆ دەزگا ئەمنیەكان ببەین, بەڵام سیخوڕەكانی ئێران زۆر بە ئاسانی وەك ئەوەی كە بڵێی لە شارەكانی هەرێم لەدایك بووبن رێكخراویان پێدەدرێت و لێكۆڵینەوەش بوونی نییە.
هەر بەپێی زانیارییەكانی گۆڤاری چركە “پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) چەند رێكخراوێكی كۆمەڵگەی مەدەنی دروستكردووە، لە رێگەی ئەم رێكخراوانەوەش لە هەرێمی كوردستان كاری سیاسی ئەنجام دەدەن, ئەمەش بەپێی یاسا رێگەپێدراو نییە كە لە هەرێم رێكخراو دابمەزرێنن, چونكە ناسنامەی هەرێم و عێراقیان نییە”.

له‌ تۆماری ڕێكخراوه‌كان فه‌رمانبه‌رێك به‌ ئیعازی لاهوور جه‌نگی كارده‌كه‌ن بۆ ئه‌و ڕێكخراوانه،كه‌ سه‌ر به‌ په‌كه‌كه‌ و سیخوری ئێرانن.‌

بەپەلە

مه‌سرور بارزانی: یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، مێژوویەکی پرشنگداری خه‌بات و داكۆكیكردن له‌ مامۆستایانی هه‌یه‌

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بەبۆنەی 62ـه‌مین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاو كرده‌وه‌ …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *