کرمانج حسین مصطفی
سۆران عومه‌ر ئه‌و په‌له‌مانتاره‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی تاوان باره به ده‌ست بوونی له كاره‌ساتی خێڵی حمه، هاوڵاتیانی ئه‌و گونده ده‌ڵێن ده‌بوو یه‌كێتی و لایه‌نه‌كانی تریش هاوكار بوونایه له به‌دادگایی گه‌یاندنی سۆران عومه‌ر.
ئارام كه‌ریم له گوندی خێڵی حمه‌وه به چركه‌ی ڕاگه‌یاند، نه‌ده‌بوو یه‌كێتی تاوانی خێڵی حمه‌ی بیر بچێته‌وه دڵی دایكی شه‌هیدان بڕه‌نجێنێت ،پشتیوانی ئه‌و كه‌سه بكات ڕوداوی كوشتنی پێشمه‌رگه‌كانی تۆماركردبێت.
هه‌روه‌ها گوتی، به‌هیواین دڵسۆزانی یه‌كێتی به‌خۆیاندابێنه‌وه واز له پشتیوانی سۆران عومه‌ر بهێنن، بڕۆن له‌دادگا سكاڵای دژ تۆمابكه‌ن ،با یاسا له كه‌یسه‌كه‌ی سه‌روه‌برێت ،سۆران عومه‌ر كه‌ی هیی ئه‌وه‌ییه پشتیوانی بكه‌یت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌دا و گوتی، له‌لایه‌ن گروپه‌كه‌ی سه‌ر به سۆران عومه‌ر چه‌ندین پیاوی گونده‌كه‌مان ده‌ستگیركرا و به‌بێ تاوان له‌لایه‌ن چه‌كداره‌كانه‌و به‌چاوه‌ی خه‌ڵكه‌وه ئه‌شكه‌نجه‌یان داون.
خه‌ڵكی كوردستان و كه‌س و كاری شه‌هیدانی یه‌كێتی به‌گومانه‌وه له پشتیوانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ده‌ڕوانن له سۆران عومه‌ر كه ئه‌ندامی گروپێكی تیرۆرستی وه‌ك ئه‌نسارولئیسلام بووه جگه له شه‌هیدكردنی ده‌یان پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی، ئه‌وه له شه‌ڕی ئه‌نسار و یه‌كێتی له ساڵی 2001 و 2002 و 2003 سه‌دان پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی شه‌هید كردووه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا،كاتێك ده‌بینین حزبانێك پشتیوانی كه‌سێكی وه‌ك سۆران عومه‌ر ده‌كه‌ن ،تاوان باره به كاره‌ساتی خێڵی حمه دڵمان ژان ده‌كات كاره‌ساتی به‌سه‌ر خه‌ڵكی ئه‌م گونده‌یا هێناوه له كاتی ده‌سه‌ڵات داری ئه‌نسارولئیسلام.
ناوبراو زیاتر وتیشی، نه‌ده‌بوو یه‌كێتی و هێزه‌كانی تریش پشتیوانی سۆران عومه‌ر یان بكردایه ، به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌بوون هاوكاربونایه بۆ ئه‌وه‌ی دادگایی عادیلانه‌ی بكرێت ساڵانێكه چاوه‌ڕێ دادگایی كردنی ئه‌و كه‌سانه‌ین كاره‌ساتی خێڵی حمه‌یان خوڵقاند به‌ڵام ،به‌داخه‌وه جگه له‌وه‌ی كه‌سانێكیان له په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه به‌رده‌وام لێدوانی ناڕاست ده‌دات له‌كاتێك دادگا داوای لێده‌كات بڕواته به‌رده‌می یاسا به‌داخه‌وه ده‌بینین حزب پشتیوانی ده‌كات.