نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ئاسایشی یەکێتی هەڕەشەی کوشتن لە کارمەندێکی کۆمسیۆن لە قەزای شارەزوور دەکات

ئاسایشی یەکێتی هەڕەشەی کوشتن لە کارمەندێکی کۆمسیۆن لە قەزای شارەزوور دەکات

لە کوردستان لە کاتی هەڵبژاردنەکان حزبەکان هەموو ڕێگاکان دەگرنەبەر‌ بۆ تەزویرات و فرتو فێڵ تاوەکو دەنگ بەدەست بهێنن هەرکەسیش ڕێگریان لێبکات دەی کوژن و گیانی دەکەوێتەمەترسییەوە.

لەڕۆژی 12/05/2018 لە هەڵبژاردنی گشتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ،ڕێژەیەکی زۆر کەمی عێراقییەکان بەشداری دەنگدانیان کرد، لەبەر ئەوەی بڕوایان بە هەڵبژاردن و دیموکراسی لە وڵاتەکەیان نەماوە،

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان نەی توانیووە بێلایەنی خۆی بپارێزێت و لە لایەن حزبەکانەوە هەیکەلییەی دیاری کراوە هەر حزبە و کادری خۆی تێداداناوە، تەنانەت ئەو کۆمسیۆنە ناتوانێت پارێزگاری لە گیانی کارمەندەکانیشی بکات کاتێ ڕوبەڕوی مەترسیدەبنەوەو بە سەرچاوەیەکی گەندەڵی لە کوردستان داندراوە.

یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئەو هێزەیە لە ڕێگەی تەزویرات و هێزی چەکدارو فرتوفێڵ هەمیشە وەک حزب لە گۆڕەپانەکە خۆی هێشتووەتەوە، بەشێکی زۆری کارمەندانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی لایە، هەرکارمەندێکی ئەو کۆمیسۆنەش ببێتە ڕێگر لەبەردەم تەزویرات گیانی دەکەوێتە مەترسیەوە.

لە هەڵبژاردنی ـ12/05/2018 یەکێتی بۆ ئەوەی تەزویرات بکات لە کۆتایی ڕۆژی دەنگدان هێزێکی سەربازی دەنێرێتە قوتابخانەیەکی قەزای شارەزوور و دەیانەوێت تەزویر بکەن بەڵام کارمەندێکی کۆمیسۆن ڕێگریان لێدەکات، لەبەرئەوەی ڕێگری لێکردوون زۆری لێدەدەن و سوکایەتی پێدەکەن و هەڕەشەی کوشتنی لێدەکەن.

سەرچاوەیەک لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان پێمانی ڕاگەیاند:” تێکۆشەر برهان حبیب کارمەندی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بوو لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە قوتابخانەی (اعدادیە زلم للبنات) داندرابوو، لە قەزای شارەزوور، لە کۆتاییەکانی کاتژمێری دەنگدان گروپێکی چەکداری یەکێتیی و هێزێکی ئاسایش هاتوون بۆ ئەوەی تەزویرات بکەن داوای هاوکارییان لە تێکۆشەر برهان حبیب کردووە کە تەزویرات بکەن، بەڵام ئەو قبووڵی نەکردووە بۆیە زۆر سوکایەتییان پێکردووە و لێیانداوە، تەنها لەبەر ئەوەی خەڵک و چاودێرێکی زۆری لێ بووە نەیان کوشتووە.

سەرچاوەکە دەڵێ:” هێزەکەی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان بە ئاشکراهەڕەشەی کوشتنیان لێکردوەو، پێیان وتووە ئەتکوژین

چاودێران و شارەزایانی هەڵبژاردنەکان لە کوردستان و عێراق، باس لەوە دەکەن هەمیشە کارمەندانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان، گیانیان لە مەترسیدایە چونکە لە لایەن حزبەکانی دەسەڵات و خاوەن هێزی چەکدار، بۆ ئەوەی لە دەسەڵاتدا بمێننەوە لە ڕۆژانی هەڵبژاردن و بە دیاری کراویش لە کاتژمێرەکانی کۆتایی ڕۆژانی دانگدان، پەنا دەبەنە بەر تەزویرات و خروقات، بۆیە هەرکارمەندێکی کۆمسیۆن و جاودێری هەڵبژاردنەکان و ڕۆژنامەنووسان ڕێگرییان لێبکەن ئەوە گیانیان دەکەوێتە مەترسییەوە، تەنانەت تا ئاستی کوشتن و فراندنیان.

ڕێکخراوەکانی نێودەوڵەتی و ناوخۆی تایبەت بە چاودێری هەڵبژاردن، لە ڕۆژانی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان سەدان پێشێلکاری و هەوڵی تەزویرات و هەڕەشەکردن لە کارمەندانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان تۆمارکردووە بۆ ڕای گشتی ناوخۆ و دەرەوە ڕاگەیاندووە.

بەپەلە

مه‌سرور بارزانی: یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، مێژوویەکی پرشنگداری خه‌بات و داكۆكیكردن له‌ مامۆستایانی هه‌یه‌

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بەبۆنەی 62ـه‌مین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاو كرده‌وه‌ …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *