نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی شاڵاوەکانی جینۆسایدی ئەنفال په‌یامێكى بڵاو كرده‌وه

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی شاڵاوەکانی جینۆسایدی ئەنفال په‌یامێكى بڵاو كرده‌وه

سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، لە ساڵیادی شاڵاوەکانی جینۆسایدی ئەنفال ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت: “هیوادارم ئەم یادە بكەینە هاندەری پتەوكردنی یەكڕیزی نیشتمانیی و قووڵكردنەوەی گیانی تەبایی و برایەتی و پێكەوەژیانی ئاشتییانە لە نێوان هەموو گەلانی ناوچەكە”.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 14/4/2021، مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، په‌یامێكى بڵاو كرده‌وه‌ و ده‌ڵێت: “ئەمڕۆ 33 ساڵ بەسەر شاڵاوەکانی ئەنفال تێدەپەڕێت، کە ڕژێمی لەناوچووی بەعس، بە ئامانجی جینۆسایدكردنی گەلی كوردستان، بە هەشت قۆناغ، هەزاران هاونیشتمانیی بێتاوانی بێسەروشوێن و زیندەبەچاڵ کرد، هەزاران گوند و شارەدێ و هەزاران مزگەوت و قوتابخانە و دەیان كڵێسای کوردستانی خاپوور كرد، ڕەز و باخ و كێڵگەی جووتیارانی سووتاند و كانیاوەكان تەقاندەوە و بنەماکانی ژیانی لەناو برد، لەم یادە پڕ ناسۆرەدا، بە ڕێز و شکۆوە یادی شەهیدان و قوربانییانی ئەو کۆمەڵکوژییە دەکەینەوە”.

سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه‌: “حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە کاتێکدا داوای قەرەبووی ماددی و مەعنەوی بۆ كەسوكاری قوربانییان و خەڵكی زیانمەندی ئەو شاڵاوە دڕندانەیە لە حكوومەتی فیدراڵی عێراق دەکات، هاوکات کار دەکات بۆ ئەوەی خزمەتێکی زیاتری کەسوکاری ئەنفالکراوان بکات و ژیانێکی شکۆمەندانەیان بۆ فەراهەم بکات”.

مه‌سرور بارزانى باسى له‌وه‌ش كردووه‌: “هیوادارم ئەم یادە بكەینە هاندەری پتەوكردنی یەكڕیزی نیشتمانی و قووڵكردنەوەی گیانی تەبایی و برایەتی و پێكەوەژیانی ئاشتییانە لە نێوان هەموو گەلانی ناوچەكە”.

سه‌رۆكى حكوومه‌ت ده‌شڵێت: “سڵاو لە گیانی پاكی شەهیدان و قوربانییانی ئەنفال، کە یاد و یادەوەرییان، هەمیشە بە زیندوویی لە دڵ و دەروونمان دەمێنێتەوە”

بەپەلە

مەسرور بارزانی پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کرد

  ئەمڕۆ پێنجشەممە 16/5/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جێفری پایت یاریدەدەری …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *