نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مه‌سرور بارزانی ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر خه‌رجكردنی زیاتر له‌ 19 ملیاردیناریدا بۆ كرێ خوێندنی منداڵانی شه‌هید و زیندانیانی سیاسی

مه‌سرور بارزانی ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر خه‌رجكردنی زیاتر له‌ 19 ملیاردیناریدا بۆ كرێ خوێندنی منداڵانی شه‌هید و زیندانیانی سیاسی

بەرپرسێکی وەزارەتی كاروباری شەهیدان ‌و ئەنفالكراوانی هەرێمی كوردستان ڕای دەگەیەنێت، کرێی خوێندنی کەسوکاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی خەرج دەکرێت.
داماو محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری شەهیدانی هەولێر،ڕاگەیاند: “بابەتی پارەی کرێی خوێندنی کەسوکاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی لە وردبینییە و چەند ڕۆژێکی دیكه‌ بە قۆناغ دەست بە دابەشکردنی دەکرێ”.
ئاماژەی بەوەش کرد: “چەند زانکۆیەک لای ئێمە تەواو بوونە، پاش وردبینی لەلایەن گەنجینەکان، دابەشکردنەکەی دەکەوێتە سەر وەزارەتی دارایی”.
وەزارەتی دارایی به‌ مەبەستی دانەوەی قەرزی كرێی خوێندنی كوڕ و كچی شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی بۆ سێ ساڵ، لە مانگی شوباتی 2021دا ڕەزامەندی لەسەر خەرجكردنی بڕی 19 ملیار و 686 ملیۆن دینار و 472 هەزار دینار بۆ ئەو مەبەستە داوە.
بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری شەهیدانی هەولێر ئاشکرای کرد، نزیکەی دوو هەزار قوتابی کەسوکاری شەهیدان و زیندانیانی لە هەولێر بڕی پێنج ملیار دیناری کرێی خوێندنی زانکۆ و پەیمانگاكانیان بۆ خەرج دەکرێ.
ئەو پارەیەی خەرج دەکرێ، ساڵەكانی خوێندنی 2016-2017، 2017-2018 و 2018-2019 دەگرێتەوە.

بەپەلە

مەسرور بارزانی پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کرد

  ئەمڕۆ پێنجشەممە 16/5/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جێفری پایت یاریدەدەری …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *