دیارده‌ی داگیركردنی زه‌وی له‌و ناوچانه‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ده‌سه‌ڵات داره په‌ره‌ی پێدراوه ئه‌وه‌ش نیگه‌رانی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه،ئه‌و حزبه به‌ناوی كۆمپانیای جۆراوجۆر زه‌وییه گران به‌هاكان داگیرده‌كات.
له نوێ ترین داگیركاری زه‌وی یه‌كێتی به‌ناوی كۆمپانیاییه‌كی نزیك له خۆیان هه‌ستاون به داگیركردنی ڕوبه‌رێكی فراوانی زه‌وی به‌هاكه‌ی 30 ملیۆن دۆلاره، ئه‌وه‌ش كاردانه‌وه‌ی به‌دوای خۆیدا هێناوه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا و وه‌به‌رهێنانی سلێمانییه‌وه.
خه‌دیجه عبدلجه‌بار، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی له فڕاكسیۆنی خزمه‌ت، ڕایگه‌یاند:” دیارده‌ی داگیركاری زه‌وی له سلێمانی به‌رده‌وامه، كۆمپانیایه‌كی حزبی به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ مۆڵه‌تێكی وه‌رگرتبێت هه‌ستاوه به سیاچ كردن و پڕكردنه‌وه‌ی زه‌ویه‌كه و ته‌نانه‌ت گه‌نجێنه‌كانیشی دروست كردوون ئه‌وه‌ش نایاساییه.
عه‌زیز سه‌عید به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌رهێنانی سلێمانی، ڕای گه‌یاند: ئه‌و كۆمپانیایه هیچ مۆڵه‌تێكی كردنه‌وه‌ی ئه‌و گه‌نجێنه‌یه و سیاج كردنی زه‌ویه وه‌رنه‌گرتووه، كاریش ده‌كه‌ین بۆ ڕاگرتنی كاره‌كانی.