له‌دوای رێككه‌وتنی شنگال له نێوان ھه‌رێم و به‌غدا، تا ئێسته چه‌ندان شاندی حكوومه‌تی عێراق له بواری سه‌ربازی سه‌ردانی شنگالیان بۆ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه كردووه، فه‌رمانده‌ی ھێزی پێشمه‌رگه‌ی شنگال ده‌ڵێ، په‌كه‌كه وای لێ ھاتووه به ھێز نه‌بێت، شنگال چۆڵ ناكات.
قاسم شه‌شۆ فه‌رمانده‌ی ھێزی پێشمه‌رگه‌ی شنگال ڕاگه‌یاند، ھاتنی ئه‌و ھه‌موو شانده بۆ شنگال، تا ئێسته ھیچ كاریگه‌ریی نه‌بووه، په‌كه‌كه وا خۆی پێشان ده‌دات كه به‌شێكه له خه‌ڵكی شنگال و به‌رده‌وام ژن و منداڵیان به‌كار ده‌ھێنن، به‌ڵام خه‌ڵكی شنگال دژی ئه‌وانن و ته‌نیا ئه‌وانه نه‌بێ كه له خشته‌یان بردوون، ئه‌گه‌ر خه‌ڵك پشتگیریی ئه‌وانی بكردایه، ئاواره‌كان ده‌گه‌ڕانه‌وه.
به‌پێی قسه‌ی شه‌شۆ، په‌كه‌كه وای لێ ھاتووه به گفتوگۆ ئاماده نین له شنگال ده‌ربچن، بۆیه به ھێز نه‌بێت په‌كه‌كه له شنگال ده‌مێنێته‌وه و دۆخه‌كه به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌رناچن.