كه‌ریم عه‌لی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌سه‌ر پشكی گۆڕان، ڕاگه‌یاند، له رێوڕه‌سمی دابه‌شكردنی ژماره‌ی زه‌ویی هه‌وایی به‌سه‌ر زیندانیانی سیاسی و كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیان ئاماده بووه و گوتاری پێشكه‌ش كردووه، ئه‌مه‌ش هیچ پێویست نه‌بووه، پێچه‌وانه‌ی هه‌موو یاسا و عورفێكی به‌ڕێوه‌بردنه كه به‌رپرسی حزبی له كۆبوونه‌وه‌ی ئیداریدا به‌شدار بێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌ن ئاشكرای كرد، له‌و زه‌وییانه‌ی ته‌رخان كراون، مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی به‌ناوی زیندانی سیاسییه‌وه، بڕی 12 هه‌زار مه‌تر دووجا زه‌ویی له جێیه‌كدا ته‌رخان كراوه كه چه‌ندان جار له جێی ئه‌و زه‌وییانه باشتره كه بۆ زیندانیانی سیاسی دانراون.
شوێنی زه‌وی بینای مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی،له ڕێی كه‌لار بۆ رزگاری، هه‌روه‌ها ئه‌و ڕووبه‌ره‌ی بۆ مه‌ڵبه‌ند ده‌ستنیشان كراوه، به‌قه‌د ڕووبه‌ری زه‌ویی 60 زیندانی سیاسییه.