پرۆسه‌ی پێدانی ژه‌می ڤاكسین له عێراق و هه‌رێمی كوردستان هاوكات به‌رده‌سته، ئێسته دوای گه‌یشتنی فایزه‌ر-بیۆنتیك، سێ جۆر ڤاكسین به‌رده‌سته و هه‌ر هه‌موویان بێ كێشه‌ن و ئه‌وانه‌ی به‌كاریان هێناوه، هیچ نیشانه‌یه‌كی نامۆ و نائاساییان به‌سه‌ر به‌دیار نه‌كه‌وتووه.
روبا فه‌لاح، ئه‌ندامی تیمی راگه‌یاندنی پزیشكی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ده‌ڵێت، دوای گه‌یشتنی ڤاكسینی فایزه‌ر و سینۆفارم و ئه‌سترازینیكا، ئێسته هاووڵاتییان سێ بژاره‌یان هه‌یه، هه‌موویان له سه‌رچاوه‌ی جیهانی ره‌سه‌نن و كاریگه‌ر و سه‌لامه‌تن و له‌لایه‌ن رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانییه‌وه په‌سند كراون.
زیاتر گوتی، له‌وه‌ته‌ی ڤاكسینه‌كان له عێراق به‌كارهێنراون تا ئێسته، هیچ كاریگه‌رییه‌كی توند و مه‌ترسیدار تۆمار نه‌كراوه، ته‌نیا ئه‌وه‌ی هه‌یه چه‌ند نیشانه‌یه‌كی ساده‌یه و دوای چه‌ند سه‌عاتێك نامێنێت، بۆیه داوا له هاووڵاتییان ده‌كه‌ین سه‌ردانی نزیكترین شوێنی كوتان بكه‌ن بۆ رێگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه هاووڵاتییان سه‌ربه‌ستن له وه‌رگرتنی یه‌كێك له‌و سێ جۆر ڤاكسینه.
د. سه‌یف به‌در، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رای گه‌یاند كه یه‌كه‌م وه‌جبه‌ی ڤاكسینی فایزه‌ر/ بیۆنتیك گه‌یشتووه‌ته عێراق، به قه‌باره‌ی 49 هه‌زار ژه‌م، لای خۆیه‌وه حه‌سه‌ن ته‌میمی، وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق گه‌یشتنی 200 هه‌زار ژه‌می تری ڤاكسینی سینافارمی چینی بۆ عێراق راگه‌یاند، تا ئێسته ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی له عێراق خۆیان كوتاوه گه‌یشتووه‌ته زیاتر له 141 هه‌زار كه‌س.
لای خۆیه‌وه د. عوده‌ی هاشمی، ئه‌ندامی تیمی راگه‌یاندن له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاشكرای كرد كه ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به كۆرۆنا زیادی كردووه، هاوكات خه‌ڵكه‌كه به سستی ڤاكسین به‌كار دێنن، هۆكاره‌كه‌یشی ئه‌و زانیارییه هه‌ڵانه‌یه له‌باره‌ی ئه‌و ڤاكسینانه بڵاو كراوه‌ته‌وه.
زیاتر گوتی، به‌ریتانیا توانیویه‌تی به رێژه‌ی 60% كۆنترۆڵی په‌تاكه بكات له رێگای رێوشوێنه تونده‌كانی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و كوتانی خه‌ڵك، ده‌توانین له عێراقیش ئه‌وه بكه‌ین.