هاوشێوه‌ی زۆرێك له‌و كۆمپانیا و سێكته‌رانه‌ی تر كه له لایه‌ن كوڕه‌كانی شێخ جه‌نگییه‌وه داگیركراوه یان ده‌ستی به‌سه‌ر داگیراوه، به‌شێكی زۆر له كۆمپانیاكانی دابینكردنی پاسه‌وانیش له‌لایه‌ن پۆڵادی برای لاهوور له سلێمانی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.
به‌پێی ئه‌و زانیاریه‌كان ، له سنووری سلێمانی زیاتر له 20 كۆمپانیای دابینكردنی پاسه‌وان “سكیوریتی” هه‌ن و له ماوه‌ی ڕابردوویشدا پۆڵاد جه‌نگی برای لاهوور جه‌نگی، پێنج كۆمپانیای تری ئه‌و بواره‌ی دامه‌زراندووه و ئێسته خاوه‌ندارییه‌تی زۆربه‌ی كۆمپانیاكان ده‌كات.
ئێسته به‌هۆی كۆمپانیاكانی پۆڵاده‌وه كار بۆ كۆمپانیاكانی تر نه‌ماوه و زۆربه‌ی ئه‌و پاسه‌وانه تایبه‌تانه‌ی له باڕ و رێستۆرانت و یانه‌كانی شه‌وانه داده‌نرێن سه‌ر به پۆڵاد جه‌نگین.
” له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه ده‌ست كه‌وتووه، هه‌رچه‌نده مۆڵه‌تی ئه‌و كۆمپانیایانه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌درێ، به‌ڵام له كابینه‌ی پێشوو ئه‌وكاته‌ی جه‌لال شێخ كه‌ریم بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ بوو كه ئێسته خانه‌نشین بووه كاری ئه‌و مۆڵه‌تانه‌ی بۆ كوڕانی شێخ جه‌نگی كردووه.
داهاتی كۆمپانیاكانی پاسه‌وانی تایبه‌ت ساڵانه سه‌تان ملیۆن دۆلاره و ئه‌و داهاته‌یش ده‌چێته گیرفانی به‌رپرسانی یه‌كێتی و كوڕانی شێخ جه‌نگی.
پاسه‌وانێكی تایبه‌ت له‌به‌رده‌م باڕێك به 400 هه‌زار دینار هه‌شت سه‌عات ده‌وام ده‌كات، له‌كاتێكدا زۆبه‌یان له‌و جۆره نین و ئه‌وانه‌ن كه به‌مه‌به‌ستی سیخوڕی یان حزبایه‌تی دانراون.