نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مه‌سرور بارزانی: كاروانێكی دیكه‌ی پێكوته‌ی‌ كۆرۆنا گه‌یشته‌ هه‌رێم

مه‌سرور بارزانی: كاروانێكی دیكه‌ی پێكوته‌ی‌ كۆرۆنا گه‌یشته‌ هه‌رێم

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ رێی هه‌ژماری خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، هه‌واڵی گه‌یشتنی كاروانێكی دیكه‌ی پێكوته‌ی‌ كۆرۆنای له‌ به‌غداوه‌ بۆ هه‌رێم ئاشكرا كرد.

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نووسیویه‌تی: “گەیشتنی کاروانێکی دیکەی ڤاکسینی دژ به‌ كۆڕۆنا لە رێگەی حکومەتی فیدراڵ بۆ هەرێمی کوردستان بە بڕی 43,800 ژەم جێی خۆشحاڵییە، كه‌ بەپێی سیستمی گرووپەکانی تۆمارکراو دەدرێت”.

هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: “ئەمە لە چوارچێوەی پلانەکانماندایە بۆ راستەوخۆ دابینکردنی بڕی زیاتر لە رێگەی کۆمپانیا بەرهەمهێنه‌رەکان”.

بەپەلە

لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، کاروانێکی دیکەی تووشبووانی تالاسیمیا ڕەوانەی دەرەوە کران

لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی شەممە 4ـی نیسانی 2026، پێنجەم کاروانی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *