لاهوور جه‌نگی سه‌رۆكی تاقێكی خۆفرۆشی ناو یه‌كێتی له كه‌یسی هێرشكردنه سه‌ر غالب محه‌ممه‌د له ژێرجنگی هێزه ئه‌منییه‌كانی،تۆمه‌ت بۆ پارتی و حكوومه‌ت دروست ده‌كات.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له سلێمانی بۆ چركه ده‌ڵێ: لاهوور جه‌نگی سه‌رۆكی تاقمی خۆرۆش له سلێمانی له ڕێگه‌ی پیاوه‌كانی خۆی هێرشی كردووه‌ته سه‌ر غالب محه‌ممه‌د ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له فڕاكسیۆنی هیوا به فڕاكسیۆنی خۆفرۆشه‌كان له شه‌قامی كوردی ناسراون.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێ: ته‌واو زانیارییه‌كان ئه‌وه‌ییه غالب محه‌ممه‌د و لاهوور جه‌نگی سیناریۆی ئه‌و هێرشه‌یان داڕشتبێت و پاشان كه‌سانێك ده‌ستگیربكه‌ن و بڵێن ئه‌مانه پارتین و هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر غالب محه‌ممه‌د.
سه‌رچاوه‌كه وتیشی: هه‌ركات لاهوور جه‌نگی بزانێت كوردستان دۆخی ئابووری و سیاسی به‌ره‌و سه‌قامگیری هه‌نگاوبنێت ئه‌وه كه‌تنێك ده‌نێته‌وه،تێكدانی دۆخی كوردستان به قاجانزی خۆی و تاقمه‌كه‌ی ده‌بینێت، لاهوور به‌ڵێنی به غالب محه‌ممه‌د داوه كه هاوكاری بێت ئه‌وه له هه‌ڵبژاردن پشتیوانی ده‌كات جارێكی تر ببێته‌وه به په‌رله‌مانتار له عێراق.