نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی خۆپێشاندانه‌كان لاهوور جه‌نگی ده‌یه‌وێت به‌ پاره‌ بێده‌نگمان بكات

خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی خۆپێشاندانه‌كان لاهوور جه‌نگی ده‌یه‌وێت به‌ پاره‌ بێده‌نگمان بكات

كه‌سوكاری‌ قوربانیانی‌ خۆپێشاندانه‌كانی‌ كانوونی‌ یه‌كه‌می‌ 2020 له‌ سلێمانی‌ و گه‌رمیان ڕای‌ ده‌گه‌یه‌نن كه‌ به‌هیچ جۆرێك له‌ لاهوور خۆشنابن سه‌رباری‌ ئه‌وه‌ی‌ وستوویه‌تی‌ له‌ دادگا به‌ پاره‌ سكاڵایه‌كان بكشێنێته‌وه‌.

سه‌نگه‌ر عوسمان برای سه‌ربه‌ست عوسمان كه‌ له‌ خۆپێشاندانه‌كانی ده‌ربه‌ندیخان و له‌به‌رده‌م كۆمیته‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كوژرا، راگه‌یاند، سه‌رباری ئه‌وه‌ی لاهوور جه‌نگی و به‌رپرسانی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی یه‌كێتی سه‌ردانیان كردوون، به‌لاَم “ئێمه‌ له‌ مافی خۆمان خۆشنابین و سوورین له‌سه‌ر وه‌رگرتنه‌وه‌ی مافی یاسای خۆمان، بۆیه‌ سكالاَمان له‌سه‌ر به‌رپرسی كۆمیته‌ی رێكخستنی ده‌ربه‌ندیخانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان تۆمار كردووه‌”.

هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كرد كه‌ سه‌رباری‌ ئه‌وه‌ی‌ پێشنیاری‌ وه‌رگرتنی‌ پاره‌یان بۆ كراوه‌، به‌ڵام ئه‌وان ره‌تیان كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌ پاره‌ كه‌یسه‌كان دابخه‌ن و وه‌ك خۆی‌ ده‌ڵێ‌” له‌هیچ به‌رپرسێك نابوورین كه‌ ده‌ستی‌ له‌وكاره‌ هه‌بێت”.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ محه‌مه‌د شوكر باوكی شڤان، كه‌ له‌ خۆپێشاندانه‌كانی كفری كوژرا، سه‌رباری ئه‌وه‌ی لاهور جه‌نگی سه‌ردانی كردبوون، ره‌تی كرده‌وه‌ ده‌ست به‌رداری سكالاَكه‌ی‌ بێت .

بەپەلە

چەند بڕیارێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە لەبارەی نرخی بەنزین

راگەیەنراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە: لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *