نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / به‌په‌له‌: سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی غازی كه‌ركوكی ناوناوه‌ چوارپێ

به‌په‌له‌: سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی غازی كه‌ركوكی ناوناوه‌ چوارپێ


ڕۆژنامەیەی هەولێر وەڵامی ئەندامێكی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەداتەوە و ئاشكرای دەكات كە ئەو كەسە لە نێو سەركردایەتیی حزبەكەیدا ”بە سووك“ دەناسرێ و ”ناوی چوارچێی لێنراوە“.
ڕۆژنامەی هەولێر لە سەروتارێكدا كە ئەمڕۆ چوارشەممە ٣ی ئاداری ٢٠٢١ بە ناونیشانی (چوارپێیەك!) بڵاوی كردۆتەوە، ئاماژەی بەوە داوە: ”غازی كەركووكی ئەندامی سەركردایەتییە تازەكەی یەكێتی، نووسینێكی لە فەیسبووكەكەی خۆی بڵاو كردۆتەوە و تێیدا بێڕێزی بە ڕەمزی گەلی كوردستان كردووە و پەشیمانی خۆی ڕاگەیاندووە لەوەی ڕۆژێك لە ڕۆژان خزمەتێكی دۆزی گەلەكەی كردبێت“.
ڕۆژنامەكە ئاشكرای كردووە: ”ئەم شەخسە كە ماوەیەكە بەهۆی بێڕێزی و زماندرێژییەكانی دەیەوێ ناوبانگێك لەنێو بازاڕی جنێوفرۆشیدا پەیدا بكات، لەنێو سەركردایەتیی حزبەكەی خۆشی بە كەسێكی سووك دەزانرێ و ناوی چوارپێی لێ نراوە. بەڵام پرسیار لێرەیە ئەگەر ئەم مەخلووقە چوارپێ بێت، ئەی لەناو سەركردایەتیی حزبێكی سیاسیدا چۆن جێگەی بووەتەوە؟“.
باسیش لەوە كراوە كە ئەو وەسفەی سەركردایەتییە تازەكەی یەكێتی بۆ غازی كەركووكی هەیەتی، ”زۆریش لە شوێن خۆیەتی. ئەگەر ئەو تۆزێك هۆشی هەبا و ئاوڕێكی لە مێژووی مەدرەسەكەی و كردەوەكانیان بدابایە، تێدەگەییشت كە ئەمانە چەندە بۆ گەلی كورد و خەڵكی نیشتیمانپەروەر و تەنانەت هاوڕێكانیان كارەساتبار و پڕ لە ناپاكی و خەنجەرلەپشتدان و تەڵەكەبازی و درۆ و دەلەسە بوون؟. ئەگەر كەمێك شەرمی بەخۆی با، دەبوایە تاهەتایە دەمی خۆی داخستبا و لە كونجێك بۆ خۆی دابنیشتبایە. ئەگەر ئەو زاتە كەمێك لە مانای ڕێزگرتن تێگەییشتبا ئەوا ڕێزی خوالێخۆشبوو مام جەلالی دەگرت كە لە دوا وێستگەكانی تەمەنیدا دوای ئەو هەموو ئەزموون و هەوراز و نشێوە، چۆنچۆنی باسی بارزانیی نەمر و ڕێبازەكەی و پارتی و پەشیمانبوونەوەی كردووە“.
هەر لە سەروتارەكەی ڕۆژنامەی هەولێردا هاتووە: ”خەڵكی كوردستان زۆر چاك لە عەقڵ و سلووكی جاشبوون تێدەگەن و كۆدەكانی خیانەت دەناسنەوە. هەرگیزیش پێشبینیی ئەوە لەو تەرزە مەخلووقانە ناكەن ڕۆژێك لە ڕۆژان تەنانەت یەك حەرفیش بۆ بەرژەوەندیی گەلی كوردستان لە دەمیان بێتە دەر. دەبێ غازی و كەسانی وەك ئەو هۆشیان بێننەوە سەر خۆ كە بە لای گەلی كوردستانەوە هەڵسەنگاندن و قسەی كەسانی بێ قەزییە و بێ نەزاكەت یەك تۆسقاڵ بەهای نییە. ڕاستە لەم سەردەمەدا خەڵكی بێ بەها و ئاست نزم ئەوەیان بۆ ڕەخساوە كە ببرێنە سەركردایەتیی حزبێكی سیاسی، بەڵام لە بەرانبەردا بە ملیۆنان ڕۆڵەی نیشتمانپەروەر و ڕەسەن و كوردپەروەر هەن كە ئامادەن بۆ بەرگری لە ڕەمز و كەرامەت و شكۆی گەلەكەیان خۆیان فیدا بكەن“.
لە كۆتاییشدا جەخت لەوە كراوەتەوە: ”چوارپێبوون و ناپاكبوون لە یەك كاتدا دیاردەیەكی قێزەوەنی ناو سیاسەتی كوردییە، بەڵام ئەمانە هەمووی دیاردەی كاتی و ڕاگوزەرن، ئەوەی لەسەر باتڵ بنیات نرا بێت، هەر باتڵە“.

بەپەلە

لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە كەسێكی خەڵكی وڵاتی هیندستان دەستگیر كرا

لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێرەوە كەسێكی هیندی دەستگیر كرا كە كاری بازرگانی ماددەی هۆشبەری دەكرد. ئاسایشی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *