سەباح موخلیس، له لێدوانێكى رۆژنامهوانیدا رایگهیاند، فۆڕمێکمان بەسەر ھەموو پلە باڵاکان وەکو وەزیر و بریکاری وەزیر و بەڕێوەبەرە گشتییەکان دابەش کردووە، بۆ ئەوەی پڕی بکەنەوە و ھەموو زانیارییەکمان بۆ ئاشکرا بکەن، چونکە لە کاتی خۆی کەسێک ھەبووە وەزیر بووە و دۆسیەکەی کەموکوڕی ھەبووە.
ئاماژهى بهوهكردووه، پێویستە بەو فۆڕمە زانیارییەکان پڕ بکرێتەوە، کە ئەوەی یاسایی بێت پڕی دەکاتەوە و ئەوەی نایاساییش بێت ئاشکرا دەبێت، بۆیە لە ئێستادا خەریکە فۆڕمەکە تەواو دەبێت، بەڵام زۆرینەی پڕیان کردووەتەوە، تەنها ئەوانەی دەرەوەی وڵات ھێشتا پڕیان نەکردووەتەوە و دوای پڕکردنەوە و تەواوبوونی فۆڕمەکەش، ئەوکات پێداچوونەوەی بۆ دەکرێت و رێک دەخرێتەوە، کە پاشان بۆ ئەنجومەنی وەزیران رەوانە دەکرێت و ئەوان بڕیاری لێ دەدەن.
موخلیس وتیشی، ئەوەی فۆڕمەکە پڕ نەکاتەوە، مووچەکەی رادەگیرێت تاوەکو فۆڕمەکە پڕ دەکاتەوە لە چاکسازیکردن لە پلە تایبەتەکان گەیشتووینەتە بەڕێوەبەرە گشتییەکان، کە 750 کەس دەبن و ئەوانیش 90%ی تەواو بووە و ئەگەر ئەوانەش تەواو بێت، ئەوانی دیکە وەکو وەزیر و بریکار ژمارەیان کەمە و زۆر نییە.
دەشڵێت: “لەناو بەڕێوەبەرە گشتییەکانیش خەڵکی نایاسایی تێدایە، بەڵام تا تەواو نەبین، نازانین ژمارەیان چەندە و کاتێک تەواو بووین، ئەوکات ژمارەیان دیار دەبێت”.