حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پاش چاكسازییه به‌رده‌وامه‌كانی به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆی ئابووری هه‌نگاوده‌نێت، مانگانه له 25ی مانگه‌وه ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كات، ماوه‌ی سێ مانگه به‌بێ دواكه‌وتن مووچه دابه‌ش ده‌كات.
شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یاند، ئێسته كه ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مانگانه له كاتی خۆیدا مووچه دابه‌ش ده‌كات، شتێكی زۆر باشه و به‌هۆیه‌وه دۆخی دارایی هاووڵاتییان باش ده‌بێت.
جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گوتی، كاتێك مانگانه له كاتی خۆیدا مووچه دابه‌ش كرا و پاره كه‌وته بازاڕه‌وه، دۆخی ئابووریی كوردستانیش به دڵنیاییه‌وه باش ده‌بێت و جووڵه له بازاڕ فراوان ده‌بێت.