نوێترین هەواڵ
سەرەتا / بیروڕا / هاتنی پاپای فاتیکان

هاتنی پاپای فاتیکان

هاتنی پاپای فاتیکان

         سەهین موفتی

ماوەیەک لەوەو پێش دەنگۆی هاتنی پاپای فاتیکان لە بۆ کوردستان و عێڕاق بڵاوبوویەوە، کە بڕیار وایە لە پێنج، تا هەشتی ئادار بخایەنێت، دوای پێشوازی لەم هەواڵە لەلایەن سەرکردایەتی حکومی و سیاسی هەولێرو بەغداش پڕۆگرامی کاری سەردانییەکەی بۆ هەردوو لا، بڵاوبوویەوە.
هەر بەپێی پڕۆگرامەکە، دەردەکەوێت ئەم گەشتەی پاپا، لە سنووری هەولێرو لەژێر دەسەڵاتی ئەمنی هێزە کوردییەکاندا، گرنگییەکی جیاوازتری لەعێڕاقدا دەبێت، ئەمیش پێشکێشکردنی وتارەکەیەتی.
ئەگەرچی لە دووساڵی رابردوودا، ژمارەیەک بەرپرسی کوردستانی و عێڕاقی سەردانی فاتیکانییان کردووەو دیدارییان دەگەڵ پاپا فرانسیس ئەنجامداوە، لێ یەکێک لە سەردانە هەرە گرنگەکان، سەردانی مەسڕور بارزانی بوو.
هەر ئەم سەردانەی بارزانیش بوو، بوو بە هۆکاری ئەم گەشتەی پاپا فرانسیس بۆ کوردستان و عێڕاقیش،ئەمەیش دوای گفتوگۆیێکی کورتی نێوان بارزانی و پاپا، وەک لە گرتەی ڤیدیۆیی ( ئارشیف)، سەردانەکەدا کاتێک بارزانی تابلۆیێکی ئەو (خاچ) ە پێشکێشی پاپا دەکات، کە پێشمەرگە لەسەر یەکێک لە کڵێسا رووخاوەکانی دەستی تیرۆریستانی داعش بەرزی دەکەنەوە، لە دوای ئازادکردنەوەیان لە دەوروبەری شاری نەینەوا.
بە ئارامی، بە پاپا فرانسیس دەڵێت، کوردستان شوێنی هەموو ئایینێکەو پپێشمەرگەی کوردستان ئەم هەلەی رەخساندووە کە پێڕەوانی هەموو ئاینێک بە ئازادانە رێورەسم و چالاکی ئاینییان ئەنجامدەن، بۆیێ بوو بە جێ سەرنجی پاپاو ئاکامی ئەم گەشتەی لێ دەکەوێتەوە.

  • کاتێک، لە بەرنامەی کاری سەردانی پاپا فرانسیس بۆ کوردستان و عێڕاق ورد دەبینەوە، دەبینین لە عێڕاق بەخێرایی دیداری بەرپرسان و رێورەسمی پێشوازی کۆتایی دێت، بەڵام گرنگترین دیدار ی دوای بەغداد، لەسەر ئاستی عێڕاق، دیداری دەبێت دەگەڵ ئایەتوڵڵا سیستانی.
  • دیداری پاپاو سیستانی، ئەگەر شڕۆڤەیەکی ئایینی لەبۆ بکرێت، ئەوا لەسەر ئاستی جیهان، دیداری دوو کەسی یەکەمی دوو مەزهەبی نێو دوو پێڕەوی ئاینین کە( شیعی ئیسلام و کاسۆلیکی کریستیان)ن، لەوەیە لەم رووەوەوە دیدارێکی یەکترقبووڵکردنی پێڕەوانی هەردوو ئاین و مەزهەبەکەو بەیەکەوەژیان و رێزگرتتنی باوەڕەکان بێت، لێ ئەگەر دیدارێکی سیاسیش بێت لە پەنا دیدارە ئاینییەکە بەناونیشانی ئاشتی بۆ هەموان، ئەوا گورز وەشاندنێکی گەورە دەبێت بەرێژەی یەکەم بە ئایەتوڵا خامنەیی رابەری ئێران، چوونکێ خامنەیی هاوشێوەی سیستانی لە کێبڕکێی مەرجەعبوونە بۆشیعەکانی جیهان، بەڵام ئەم دیدارەی پاپا لەگەڵ سیستانی، خۆری مەرجەع بوونی خامنەیی ئاوا دەکات….!
    بەدیوێکی دی، دەسەڵاتی هەژمونگەرایی شیعی لە ئێرانی ئێستا دەگوازێتەوە بۆ ئایەتوڵڵا سیستانی.
  • هاتنی پاپا بۆ کوردستان و رێکخستنی ئێوارە قەدداسی پیرۆزی مەزن لە یاریگای فرانسۆ هەریری لە هەولێرو لە هەمان کاتیش خوێندنەوەی وتارەکەی لەنێو جەماوەرێکی زۆر، ئەوا هەیبەت دانە بە کوردستان و ئەم بەیەکەوە ژیانەی تەواوی ئایینەکان لێی بە ئازادانەو نیشاندانییەتی بە تەواوی جیهان.

بەپەلە

خوێندنەوەیەکی خێرا بۆ کتێبی پێنجەمی سەرۆک مەسعود بارزانی

نوسینی: هیوا ئەحمەد مستەفا بەرگی پێنجەمی کتێبی بارزانی و بزوتنەوی ڕزگاری خوازی کورد، دەرچوو،کە باس …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *