كه‌یسی مسته‌فا سه‌لیمی هه‌ڵده‌درێته‌وه و دوو لیژنه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان داوای ئاشكراكردنی لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌و كه‌یسه ده‌كه‌ن، پێشیان وایه ئه‌گه‌ر لێكۆڵینه‌وه له‌و كه‌یسه كراوه، پێویسته بۆ رای گشتیی ئه‌نجامه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێ.
ئه‌و رووداوه له‌كاتی خۆی و به ئێسته‌یشه‌وه كاردانه‌وه‌ی زۆری لێ كه‌وته‌وه، چونكه ده‌ركه‌وت كه ئه‌و هێزه‌ی سه‌لیمی راده‌ستی ئێران كردووه‌ته‌وه، كێن و بۆچی ئه‌و كاره‌یان كردووه، كوردستانیان له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌و راده‌ستكردنه‌وه‌یان به خیانه‌ت زانی و سه‌ركۆنه‌یان كرد.
رزگار عیسا سوار ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی ڕای گه‌یاند، له 21ی نیسانی 2020 یاداشتێك ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان كراوه، له‌سه‌ر كه‌یسی راده‌ستكردنی “مسته‌فا سه‌لیمی”، تا ئاراسته‌ی جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكرێت، دواتر له 23ی نیسانی 2020، به نووسراوی ژماره729 له لایه‌ن دیوانی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه، كه لیژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و بابه‌ته پێكهێنراوه، به‌ڵام تا ئێسته وه‌ڵامێك نه‌دراوه‌ته‌وه.
سوار ده‌ڵێ، دووپات له‌سه‌ر هه‌مان یاداشت ده‌كه‌ینه‌وه، داوایش له جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت ده‌كه‌ین، ئه‌نجامی ئه‌و لیژنه‌یه‌مان بۆ روونبكاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی راستی بابه‌ته‌كه بۆ رای گشتی ئاشكرا ببێت.
“ئه‌و كه‌سه په‌نای بۆ كوردستان هێنابوو، بۆ ئه‌وه‌بووه كه ژیان و كه‌رامه‌تی پارێزراو بێت، به‌ڵام له‌لایه‌ن هه‌ندێك كه‌سه‌وه، خوالێخۆشبوو راده‌ستی ئێران كراوه‌ته‌وه، بۆیه له چوارچێوه‌ی پره‌نسیپه‌كانی مافی مرۆڤ، پێویسته ئه‌و راستییه ئاشكرا ببێت، ئێمه ناوه‌ستین و له به‌دواداچوون به‌رده‌وام ده‌بین، تا راستییه‌كان بۆ رای گشتی ئاشكرا ببێت” رزگار عیسا سوار وای گوت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و كاره به خیانه‌ت لای هاووڵاتییان داده‌نرێ، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌یش روونه كه راده‌ستكردنه‌وه‌كه له‌لایه‌ن كێوه بووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تا ئێسته وه‌ك پرسیار ماوه‌ته‌وه كوا لێكۆڵینه‌وه له‌و كه‌یسه و كێ ڕێگره له‌وه‌ی بڵاو بكرێته‌وه.