نوێترین هەواڵ
سەرەتا / جۆراوجۆر / ئیبراهیم تاتلیسێس هاوسەرگیری لەگەڵ كچێكی گەنج دەكات

ئیبراهیم تاتلیسێس هاوسەرگیری لەگەڵ كچێكی گەنج دەكات

گۆرانیبێژی ناسراوی تورك، ئیبراهیم تاتلیسێس، كە لە چەند مانگی رابردو لە پرۆگرامی “ئیبۆ شۆو” دوای 9 ساڵ دەركەوتەوە، پەیوەندی لەگەڵ كچێك هەیە بەناوی گوڵچین كاراكایا كە تەمەنی 24 ساڵە، ژیانی هاوسەرگیری پێكدەهێنن.

بەپێی هەواڵێكی sabah، ئیبراهیم تاتلیسێس-ی تەمەن 68 ساڵ بڕیاری هاوسەرگیری داوە لەگەڵ خۆشەویستەكەی كە 43 ساڵ لە خۆی منداڵترە، تەنانەت داوای هاوسەرگیری لێبكردوە و گۆڵچین رازیبوە بە داواكارییەی، هەربۆیە خۆیان ئامادە دەكەن بۆئەوەی ژیانی هاوسەرگیری پێكبهێنن.

پێشتر ئیبراهیم تاتلیسێس لە پرۆگرامێكی تەلەفزیۆنی ئاشكرایكرد كە پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ ئەو خانمە گەنجە هەیە و تەنانەت پەیوەندییەكی باشی لەگەڵ خێزان و منداڵەكانی ئیبراهیم تاتلیسێس هەیە.

تاتلیساس كە پێشتر دەیوت، “من ناتوانم بە بێ ژن بژیم”، چەندین خۆشەویست و هاوژینی هەبو، خاوەنی حەوت منداڵ و نۆ نەوەیە.

بەپەلە

بزووتنەوەى گۆڕان جارێکى تر لەگەڵ یەکێتى هاوپەییمانى ناکەین لیژنه‌ی‌ ئاشته‌وایی گۆڕان، له‌ ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی‌ جڤاتی‌ …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *