نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بەپەلە: لە زمانی بەرپرسێکی گۆڕان هێرشکەرەکەی سەر غالب حەشاردراوە

بەپەلە: لە زمانی بەرپرسێکی گۆڕان هێرشکەرەکەی سەر غالب حەشاردراوە

ئەندامێكی پێشووتری پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی گۆڕان بە دووری نازانێت دەزگا ئەمنییەكانی سلێمانی ئەو كەسەیان دەستگیر كردبێت و شاردبێتیانەوە كە هێرشی كردە سەر غالب محەمەدی پەرلەمانتاری عێراق، بۆ ئەوەی مامەڵەی سیاسی بە كەیسەكەوە بكەن.

عەبدوڵای مەلا نووری، لە نووسینێكدا بە ناونیشانی (یەکێتی بە تەمایە کەیسەکەی غالب چی لێ بکات؟!) ئاماژەی بەوە داوە، بەپێی هەموو رێچکە و پێوەرەکانی بواری لێکۆڵینەوە، دەبوایە چەند كاتژمێرێك دوای هێرشكردنە سەر غالب محەمەد، لانی کەم تاوانباری سەرەکیی کەیسەکە دەستگیر بکرایە، بەڵام ”پاش ئەوەی لێرە و لەوێ دژیەکی و قسەی جیاواز لە پشتی پەردەوە، لە نێوان بەشێک لە بەرپرسانی باڵای حزبی لە لایەک و هێزە ئەمنییەکان (پۆلیس و ئاسایش) لە لایەکی ترەوە دەبیستین، ئێستا ئیتر گومان دەکەین لە چەند کاتژمێری یەکەمی دوای تاوانەکە، تاوانباری ئەنجامدەر رێگەی بۆ خۆشکراوە تا سلێمانی بەجێ بهێڵێت یان لە لایەن دەزگا ئەمنیەکانەوە گیراوە و شاردراوەتەوە بۆ ئەوەی مامەڵەی سیاسی بە کەیسەکەوە بکرێ!“.

پرسیاری ئەوەشی كردوە كە ئەگەر هیچ كام لەم گریمانانە نیە، ”ئەی بۆچی تا ئێستا دەستگیر نەکراوە، لە کاتێکدا هەموو دەزانین هێزە ئەمنییەکان هەر لە سەرەتاوە، زۆر بە خێرایی توانییان شوێنپێی تۆمەتبارەکە هەڵبگرن و زیاتریش؟“.

هۆشداریشی داوە ”مامەڵەی سیاسی و کۆمەڵایەتی یان موماتەڵەکردن بەم کەیسەوە، وا دەکات (یەکێتی کە خاوەنی دەزگا ئەمنییەکانی ئەم سنوورەیە) لە لایەنی بەرپرسیاری دۆزینەوەی تۆمەتبارەوە بگۆڕێ بۆ شەریکی تاوان!“.

بەپەلە

مەسرور بارزانی فەرمانێكی لە بەرژەوەندیی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دا

ئەمڕۆ پێنجشەممە 25/4/2024، وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە، تێیدا …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *