نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی: حکوومەتی هەرێمی کوردستان داکۆکی و پشتگیریی لە ئازادی کاری ڕۆژنامەگەریی دەکات

مەسرور بارزانی: حکوومەتی هەرێمی کوردستان داکۆکی و پشتگیریی لە ئازادی کاری ڕۆژنامەگەریی دەکات

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نەقیب و ئەندامانی ئەنجوومەنی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان کۆبووەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 2021/3/1، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە گەڵ نەقیب و ئەندامانی ئەنجومەنی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان کۆبووەوە و لە سەرەتای کۆبوونەوەکەشدا، ئازاد حەمەدەمین نەقیبی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان و ئەندامانی ئەنجومەنەکە، کورتەیەکیان دەربارەی کار و چالاکییەکانی سەندیکاکەیان خستەڕوو و ئاماژەیان بە وەدا، کە لە هەرێمی کوردستان ، ئازادی ڕاگەیاندن هەیە، بەڵام کاری میدیایی لە هەرێمی کوردستان، لە ڕووی یاسایی و پیشەییەوە، پێویستی بە ڕێکخستنەوە هەیە بۆ ئەوەی ڕێگری لەو پشێوییە بکرێت کە لە بواری ڕاگەیاندن هەیە.

سەرۆکی حکوومەت جەختی لە پشتیوانی و پشتگیریی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردەوە بۆ ڕۆژنامەنووسان و میدیاکارانی کوردستان و کاری ڕۆژنامەگەریی لە هەرێمدا و ئاماژەی بە ڕۆڵ و پێگەی ڕۆژنامەنووسان کرد، لە هوشیارکردنەوەی کۆمەڵگە و هاوکاریکردنی حکومەت لە دەستنیشانکردنی گرفت و کێشە و سەرپێچییەکان، بەمەبەستی نەهێشتنیان و چاککردن و باشترکردنی ئەزموونی حوکمڕانیی لە کوردستاندا. گوتیشی ئازادی ڕادەربڕین بنەمایەکی سەرەکی کۆمەڵگە پێشکەوتووەکانە.

هەروەها مەسرور بارزانی دووپاتیکردەوە کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، زەمینەی ئازادی ڕادەربڕینی بۆ ڕاگەیاندنکاران دەستەبەر کردووە بۆ ئەوەی ڕۆڵی کاریگەری خۆیان لە کۆمەڵگەدا بگێڕن. گوتیشی: “ڕاگەیاندنکارانی کوردستان، نابێ ڕێگە بدەن پیشەی پیرۆزی ڕۆژنامەگەریی، بە مەبەستی ناوزڕاندن و تۆمەت بەخشینەوە و تێکدانی ئاشتی کۆمەڵایەتی بەکاربهێنرێت”.

سەرۆکی حكوومەت دڵنیاییدا کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە هەموو شێوەیەک داکۆکی و پشتگیریی لە ئازاديی کاری ڕۆژنامەگەریی لە کوردستان دەکات، بۆ ئەوەی ڕاگەیاندنکارانی کوردستان، بتوانن بە شێوەیەکی پرۆفیشناڵانە و دوور لە هەر ئەجێندایەکی ناپیشەییانە، کاری خۆیان ئەنجام بدەن، بە جۆرێک لە بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی دەسکەوتە نیشتمانییەکان بێت.

بەپەلە

وەزارەتی دارایی بڕیارێكی تازە دەردەكات

ئارام عەبدوڵا : پوول خەرجیی زۆری دەوێت، چونكە لەدەرەوە چاپ دەكرا، بۆ نموونە، پوولێك 500 …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *