نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / کامانەن ئەو پەرلەمانتارانەی ئابڕویان چوو؟

کامانەن ئەو پەرلەمانتارانەی ئابڕویان چوو؟

کامانەن ئەو پەرلەمانتارانەی ئابڕویان چوو؟

ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕای دەگەیەنێت، چەند پەرلەمانتارێكی كورد بۆ بەرژەوەندییەكانی خۆیان هەموو شتێك دەكەن، بۆ دەركەوتنیان لە فەیسبووك ئێستە فێر بوونە پۆستی پەرلەمانتاری تر دەدزن و بڵاوی دەكەنەوە.

ئەمڕۆ دووشەم یەكی ئادار، مەیادە نەجاڕ بڕیاردەری فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك بڵاوی كردووەتەوە، لەسەر هەوڵەكانمان بۆ دابینكردنی پارەی سێ‌ ساڵی گەنمی جووتیاران لەلایەن چەند پەرلەمانتارێكی كورد لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕەخنەمان لێ‌ دەگیرێت، كەچی خۆیان هیچ بەرنامەیەكیان نییە.

باسی لەوەش كردووە، هەندێك لەو پەرلەمانتارانە بێ‌ بەرنامەن و بەهەڕەمەكی كارەكانیان دەكەن، بەرنامەیەكی دیاریكراویان نەك بۆ خەڵكی كوردستان نییە، بەڵكو بەرنامەی حزبەكانیشیان جێبەجێ ناكەن و هەمیشە هەلپەرستانە كار بۆ بەرژەوەندیی تایبەتی خۆیان دەكەن، ئەوانەش هەندێكیان لە حزبەكانیان دەركراون و هەندێكی تریشیان بە ئاشكرا و نهێنی حزبەكانیان چاویان لێ سوور دەكەنەوە.

ڕوونی كردووەتەوە، ئێستە خەڵكی كوردستان لەوە زیرەكترن كە كەسانێكی وا بیانخەڵەتێنن. ئەوانەی خۆیان بە ڕكابەری ئێمە دەزانن و پێیان وایە لە ئێمە زیاتر ماندوو بوون، بڕۆنە سەر فەیسبووكەكانیان و سەیری پۆستەكانیان بكەن، دەردەكەوێ هەندێك پەرلەمانتاری فراكسیۆنی تر تەنانەت ناوەڕۆكی پۆستی فەیسبووكیان دزیوە.

مەیادە دەڵێت، بەهیچ شێوەیەك ماندوو نابین و هەمیشە خۆمان بە خزمەتكاری خاك و میلەتی خۆمان دەزانین، ئەوەی كردوومانە ئەركی سەرشانمان بووە و بە ئەنجامی دەگەیەنین.

بەپەلە

مەسرور بارزانی: هێرشکردنە سەر ژێرخانی ئابووریی هەرێمی کوردستان زیانی بۆ هەموو هاووڵاتییانی عێراق هەیە

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە وەزیری كارەبای عێراق دەكات و رایدەگەیەنێت، کە هێرشکردنە سەر …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *