نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ڕاگەیاندنی لاهورر جەنگی سەردەستەی تاقمە خۆفرۆشەکە چەواشەکاری دەکەن

ڕاگەیاندنی لاهورر جەنگی سەردەستەی تاقمە خۆفرۆشەکە چەواشەکاری دەکەن

راگەیاندنی لاهوور جەنگی، سەردەستەی تاقمی خۆفرۆشی 16ی ئۆكتۆبەر، چەواشەكاری دەكەن و ناوەڕۆكی قسەیەكی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی كێشەی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) كە رای گەیاندبوو ”كێشەیەکی ناوخۆیی توركیایە“، دەشێوێنن.

راگەیاندنی لاهوور جەنگی، سەردەستەی تاقمی خۆفرۆشی 16ی ئۆكتۆبەر، بەبێ ئەوەی هیچ بەشێكی قسەكان بگوازنەوە، لەسەر زاری سەرۆكی حكوومەتەوە ڕستەیەكی چەواشەكارانەیان بڵاو كردووەتەوە کە گوایە گوتراوە (دروستكردنی‌ ناوچه‌یه‌كی‌ ئارامی‌ هاوشێوه‌ی سوریا له‌ هه‌رێم له‌لایه‌ن توركیاوه‌ كێشه‌ی‌ ئێمه‌ نییه‌)، لە كاتێكدا مەسرور بارزانی بەڕوونی ئاماژەی بەوە داوە كە: ”كێشەی پەكەكە، كێشەیەكی ناوخۆی توركیایە و پێویستە لە ناوخۆی ئەو وڵاتەوە چارەسەر بکرێ نەک بھێنرێتە ھەرێمی كوردستانەوە

ئەمەش دەقی پرسیارەكەی كەناڵی (فرانس 24) و وەڵامەكەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە:

فرانس24: دەمەوێ باسی ئۆپەراسیۆنێکی گەورەی تورکیا بکەم دژ بە پەکەکە لە هەرێمەکەی ئێوە، ئەگەر وەک ئەردۆغان باسی کرد، بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەکەکە تورکیا دەتوانێت ناوچەیەکی ئارامی هاوشێوەی سوریا دروست بکات، ئەمە بۆ ئێوە قبووڵکراو دەبێت؟

مەسرور بارزانی: سەرەتا دەبێ بڵێم کە ئەم کێشەیە کێشەی ئێمە نییە، بەڵکو کێشەیەکە لە ناوخۆی تورکیا کە بەداخەوە بە درێژایی ساڵانێک هەناردەی هەرێمەکەی ئێمە کراوە، ئێمە پێمانوایە کە شەڕ ناتوانێت کۆتایی بەم کێشە بەردەوامە بهێنێت، بەداخەوەش پەکەکە نیازپاکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی قۆستووەتەوە و چیاکان و هەندێک ناوچەی نیشتەجێبوونیشیان داگیر کردووە، بەهۆی بوونی ئەوانەوە ئێمە نەمانتوانیەوە نزیکەی 800 گوندی خۆمان ئاوەدان بکەینەوە، هەندێک کات ڕێگە بە جووتیاران نادرێت سەردانی کێڵگەکانیان بکەن و هەندێک کاتیش لە ناوچەکانیان دوور دەخرێنەوە، بۆیە هیوادارین کە ئەم بارودۆخە ئاڵۆزتر نەبێت و پەکەکە ئەم ڕاستیە بزانێت کە بوونیان و چەکدارەکانیان لەم ناوچەیە خزمەت بە کەس ناکات و ئێمەش ئەمە قبوڵ ناکەین، و ئێمە پێمان وایە لە دوورمەوداشدا هیچ سوودێکی نابێت، ئێمە پاڵپشتی هیچ جۆر هەولێک ناکەین کە ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ بخاتە مەترسییەوە، بۆیە هیوادارین کە دواجار چارەسەرێک بدۆزرێتەوە و لە کۆتاییشدا ئەم کێشەیە بەرۆکی ناوچەکەی ئێمە بەربدات.

بەپەلە

مەسرور بارزانی پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کرد

  ئەمڕۆ پێنجشەممە 16/5/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جێفری پایت یاریدەدەری …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *