نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سلێمانی..خۆپێشاندانی شۆفێرانی مەرزی باشماخ دژ بە کۆمپانیاکانی لاهوور جەنگی بەردەوامە

سلێمانی..خۆپێشاندانی شۆفێرانی مەرزی باشماخ دژ بە کۆمپانیاکانی لاهوور جەنگی بەردەوامە

ژمارەیەكی زۆری لە شوفێران لە بەردەم باڵەخانەی پارێزگای سلێمانی گرد بوونەوە و داوایان كرد، بەپێی یاسا كاری مەرزی باشماخ ڕێكبخەن و چیتر رێ‌ بەهەموو شوفێرێك نەدرێت كار لەو مەرزە بكەن.

ژمارەیەكی زۆر لە شوفێران كە پێكهاتبوون لە 600 شوفێر، لە بەردەم باڵەخانەی پارێزگای سلێمانی گرد بوونەوە و داوای ڕێكاری یاسایی كاری مەرزەكانیان كرد بە تایبەت لە مەرزی باشماخ.

ئەو شوفێرانە ڕایان گەیاند، ئێمە ساڵانە باج دەدەین بە بڕی 500 هەزار دینار، كەچی لەلایەن چەند كەسانێكەوە ڕێ‌ بە كەسانی تر دەدرێت كار لەو مەرزانە بكەن، ڕۆژانە ئەگەر گلەییمان هەبێت سەعاتێك بە یاسایی كارەكان لە مەرزی باشماخ دەكرێت، دواتر كارەكان بەشێوەی نایاسایی دەكرێت.

باسیان لەوەش كرد، پارێزگاری سلێمانی و بەرپرسانی مەرزەكە و بەرپرسانی پۆلیس واژوویان كردووە لەسەر ئەو گرێبەستەی هەمانە، كەچی رێ‌ بە شوفێران دەدرێت بەشێوەی نایاسایی ئەو كارانە بكەن.

ڕوونیان كرەوە، كەس كار بە یاسا ناكات و نووسراوی فەرمی هەیە كە نابێت شوفێری نایاسایی كار لەو مەرزە بكات، كەچی كەسانێك پشتگیرییان دەكەن و بە نایاسایی كار دەكەن.

بەپەلە

مەسرور بارزانی پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کرد

  ئەمڕۆ پێنجشەممە 16/5/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جێفری پایت یاریدەدەری …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *