له كوردستان چه‌ندین حزب و گروپی جۆراوجۆری ئیسلامی بونیان هه‌یه، له سه‌له‌فی و جیهادی و ئیخوانی سۆفی، به‌ڵام به‌رده‌وام هه‌موو تونای ماددی و لۆجستی و فكریان بۆ دژایه‌تی یه‌كتری به‌كار ده‌هێنن ئه‌وه‌ش وای كردووه ئه‌و گروپه ئیسلامیانه پاشه‌كشێ گه‌وره بكه‌ن له كۆمه‌ڵگای كورده‌واریدا.
چاودێران و شرۆڤه‌كارانی ئیسلامی سیاسیی باس له‌وه ده‌كه‌ن، گروپ و حزبه ئیسلامییه‌كان له‌سه‌ر كاری ڕه‌وتی سیاسه‌تی كاری ئیسلامیی له كوردستان له بچوكترین شته‌وه بۆ گه‌وره‌كان خیلافیان هه‌یه ئه‌وه‌ش وای كردووه هێزه ئیسلام گه‌راكان زۆرترین كات وه‌ك دژبه‌ر ده‌ربكه‌ون.
دڵشاد گه‌رمیانی سه‌ركرده‌ی دانیشتووی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان ده‌ڵێ: یەكبوونی حزبە ئیسلامییەكان بەدوور دەزانم، چونكە تا نەگەنە ئەوەی یەكگرتن ئەركیكی شەرعی و ئاینییە.
زیاتر ده‌ڵێ:ئەگەر بەشێوەی سیاسی لێی بڕوانن، ئەوە ناگەنە رێككەوتن و جیاوازی بۆچوونی یەك قبووڵ ناكەن.