حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كابینه‌ی نۆیه‌میدا له سنووری گه‌رمیان سه‌دان پرۆژه ده‌ست به جێبه‌جێكردنیان كراوه، كه ڕێژه‌یه‌كی باسی هه‌لی كار بۆ گه‌نجان ده‌ڕه‌خسێنن.
ئالان ئه‌ركان به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كاره‌بای گه‌رمیان،ڕاگه‌یاند، پرۆژه‌یه‌كی گرنگ و جیاوازی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بریتییه له سوودوه‌رگرتن له‌و گازه‌ی له كێڵگه‌ی نه‌وتی حه‌سیره دێته ده‌ره‌وه و بۆ وه‌به‌رهێنان له كه‌رتی كاره‌با به‌كارده‌هێنرێت، پرۆژه‌كه‌یش به سێ قۆناغ جێبه‌جێ ده‌كرێ و له قۆناغی یه‌كه‌م بڕی 60 مێگاوات كاره‌بای لێ به‌رهه‌م دێت، له سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو ئادار/مارس قۆناغی یه‌كه‌می كۆتایی پێ دێ.
به گوێره‌ی ئاماره‌كانی یه‌كه‌ی كارگێڕی گه‌رمیان له كۆی 100 پرۆژه‌ی وه‌ستاو له سنووره‌كه، ئێسته نزیكه‌ی 80 پرۆژه‌یان ده‌ست به‌كاركردن تێیاندا كراوه‌ته‌وه.