ده‌قی وتاری مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی شه‌قامی (150م) هه‌ولێر:
به‌ردی بناغه‌ی پرۆژه‌ی شه‌قامی 150 مه‌تری له كابینه‌ی پێشتر دانرا، به‌ڵام له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك و قه‌یرانی دارایی جێبه‌جێ نه‌كرا.
ئێمه له‌سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌كه‌مان هه‌ستمان به گرنگی جێبه‌جێكردنی ئه‌م پرۆژه‌یه كرد، هه‌ر زوو بڕیاری ئه‌وه‌مان دا كه پێویسته ئه‌م پرۆژه‌یه جێبه‌جێ بكرێت تاكو بكه‌وێته خزمه‌تی هه‌موو هاووڵاتیانی خۆشه‌ویستی كوردستان به تایبه‌تی هاووڵاتیان خۆشه‌ویستی شاری هه‌ولێر.
گرنگی ئه‌م پرۆژه‌یه جگه له‌وه‌ی كه ئاسانكاری ده‌كات بۆ هاووڵاتیان به‌ڕێز و دانیشتووانی خۆشه‌ویستی شاری هه‌ولێر له گه‌یشتن به شوێنی مه‌به‌ست ئاسانكاری بۆ كاری بازرگانی و هه‌روه‌ها ده‌توانێت شاری هه‌ولێر به ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر و به پارێزگاكانی دیكه‌ش ببه‌سێته‌وه، ئاسانكاری بكات بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاكانی دیكه به رێگه‌ی ئه‌م شه‌قامه‌وه زووتر به یه‌ك بگه‌ن.
ئێمه ده‌ستخۆشی له كۆمپانیای هێمن گرووپ ده‌كه‌ین وه‌ك كۆمپانیای جێبه‌جێكار، كه به شێوه‌یه‌كی زۆر جوان و رێك‌وپێك و زووتر له‌كاتی خۆی ئه‌م پرۆژه‌یه جێبه‌جێ بكات، سوپاسیان ده‌كه‌م بۆ خۆڕاگری و ته‌حه‌مولیان هه‌ر وه‌ك بیستمان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تووشی قه‌یرانێكی دارایی بووه، وه‌كو پێویست نه‌مانتوانیوه ته‌مویلی هه‌موو ئه‌و پرۆژانه بكه‌ین كه له‌لایه‌ن كه‌رتی تایبه‌ته‌وه جێبه‌جێكراون، به‌ڵكو زۆربه‌ی پرۆژه‌كان له‌لایه‌ن كه‌رتی تایبه‌ت له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆیان جێبه‌جێكراون، یارمه‌تیده‌ربوون بۆ ئه‌وه‌ی جووڵه‌ی بازرگانی له كوردستان نه‌وه‌ستێت و ئه‌م پرۆژه خزمه‌تگوزارییانه له كاتی خۆیاندا و زووتریش جێبه‌جێ بكرێن.
من سوپاسی كۆمپانیای هێمن گرووپ و هه‌موو ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه‌رتی تایبه‌ت بكه‌م له هه‌موو شوێنه‌كان و پارێزگاكانی دیكه‌ی كوردستان كه یارمه‌تی حكومه‌تیان داوه و له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆیان پرۆژه‌كانیان جێه‌بجێكردووه.
به‌ڵام ده‌مه‌وێ ئه‌وه‌ش بڵێم، دڵنیایی ئه‌و به‌ڕێزانه و ئه‌و كۆپمانیایانه بكه‌مه‌وه كه حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌نده به دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان و شایتسه داراییه‌كانیان، هیوادارین له كاتێكی گونجاو‌دا، دوای ئه‌وه‌ی توانیمان ئه‌و قه‌یرانه ئابوورییه تێپه‌ڕێنین، هه‌موو ئه‌و شایسته داراییانه‌یان بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه.
من داوا له هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست، به تایبه‌تی شۆفێره به‌ڕێزه‌كان ده‌كه‌م كه ئه‌و شه‌قامه به‌كارده‌هینن، وریا بن، شه‌قامێكی جوان و رێك و پێكه، تكاتان لێده‌كه‌م به باشترین ئه‌م شه‌قامه و شه‌قامه‌كانی دیكه‌ی كوردستان به‌كاربهێنن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌لامه‌تی بتوانن به شوێنی مه‌به‌ستی خۆتان بگه‌ن، خێرا لێخوڕین هه‌ندێكجار به داهخه‌وه له‌وانه‌یه كاره‌ساتی لێبكه‌وێته‌وه، بیر له خۆتان و سه‌لامه‌تی خۆتان و لایه‌نی به‌رامبه‌ریش بكه‌نه‌وه.
هیوادارم رێنماییه‌كانی پۆلیسی هاتووچۆ له‌به‌ر چاو بگرن و به‌وپه‌ڕی به‌رپرسیارێتییه‌وه سوود له‌م شه‌قام و ئه‌م پرۆژه خزمه‌تگوزارییانه وه‌ربگرن.
خۆشه‌ویستان.. ئێمه له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رووبه‌ڕووی چه‌ندین قه‌یران و گرفت بووینه‌ته‌وه، هه‌ندێك له‌و قه‌یرانانه سرووشتین و به ده‌ست كه‌سمان نه‌بووه و به‌رۆكی هه‌موو جیهانی گرتووه، وه‌كو بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا، دابه‌زینی نرخی نه‌وت، هه‌ره‌سهێنانی ئابووری جیهانی، به‌ڵام هیچ یه‌كێك له‌مانه نه‌بوونه‌ته هۆكار بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه نه‌توانین به‌رده‌وام بین له سه‌ر ئه‌ركه خزمه‌تگوزارییه‌كانی خۆمان.
ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له ئه‌ركه‌كانی خۆمان بۆ جێبه‌جێكردنی چاكسازی و گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاریی به هاووڵاتیان، هه‌رچه‌نده هه‌وڵ هه‌بووه بۆ ئه‌وه‌ی رێگریمان لێ بكه‌ن و رێگری دروست بكه‌ن له جێبه‌جێكردنی ئه‌و به‌رنامه چاكسازییه له‌سه‌ره‌تای كابینه‌دا به‌ڵێنمان به هاووڵاتیانی داوه.
له زۆر رووه‌وه ناحه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌وڵی تێكدانی سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستانیشیان داوه، زۆر لایه‌نیش هه‌بوون چاویان به سه‌ركه‌وتن و خۆڕاگری خه‌ڵكی كوردستان هه‌ڵنه‌هاتووه.
ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه دران بۆ نه‌هێشتنی متمانه له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان، شوكر بۆ خوا سه‌ریان نه‌گرت و هیچ یه‌كێك له‌و قه‌یرانانه نامانوه‌ستێنن له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانمان بۆ چاكسازی بۆ ئاوه‌دانی بۆ پێشخستنی كوردستانی خۆشه‌ویستمان.
ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له گه‌یاندنی كاره خزمه‌تگوزارییه‌كان، له‌و چه‌ند رۆژه‌ی رابردووش‌دا، بڕیارمان له‌سه‌ر بودجه‌ی 2021 دا، كه كاره خزمه‌تگوزارییه‌كان، به‌تایبه‌تی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان له هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام بن و بڕه بودجه‌یه‌كی تایبه‌تمان ده‌ستنیشان كردووه بۆ په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان له هه‌موو هه‌رێمی كوردستاندا، ئه‌وه حگه ه‌لو پرۆژانه‌ی كه وه‌زاره‌ته‌كان له هه‌رێمی كوردستان بۆ هه‌موو پارێزگاكان جێبه‌جێیان ده‌كه‌ن.
من جارێكی دیكه ده‌ستخۆشی له كۆمپانیای هێمن گرووپ ده‌كه‌م، كه توانیویانه به ده‌ست و بازووی خۆماڵی، ئه‌م پرۆژه‌یه جێبه‌جێ بكه‌ن و هیوادارم بتوانین به‌رده‌وام بین به یه‌كه‌وه بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كانی دیكه‌ش له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو كوردستان.
لێره‌دا بابه‌تێكی دیكه هه‌یه ده‌مه‌وێ عه‌رزی هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست بكه‌م، چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و شاری هه‌ولێری خۆشه‌ویست بووه ئامانجی ده‌ستی تیرۆر، چه‌ند مووشه‌كێك ئاراسته‌ی فڕۆكه‌خانه و شاری هه‌ولێر كران بۆ تێكدانی سه‌قامگیری شاره خۆشه‌ویسته‌كه‌مان، هه‌ر له‌و رۆژه‌وه ده‌زگاكانی هێمنایه‌تی و ئاسایش و هه‌موو ئه‌و لایه‌نه به‌رپرسانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان ئه‌ركی له‌سه‌ر شانه كه‌وتنه خۆ و كارێكی زۆر زۆر به په‌له و خێرایان كرد بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ئه‌و تاوانبارانه ده‌ستنیشان بكه‌ن، هه‌رزوو سه‌ره‌داوی باشیان كه‌وته ده‌ست و توانیان رۆژ به رۆژ زانیاری زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نه‌ی كه له پشت ئه‌م كرده‌وه تیرۆریستییه بووه زانیاری زیاتریان له‌سه‌ر به‌ده‌ست بهێنن، به‌خۆشحاڵییه‌وه ده‌توانم به ئێوه‌ی خۆشه‌ویست رابگه‌ینم، كه ده‌ستكه‌وتی زۆر باشیان هه‌بووه، زانیاری زۆر باشیان كۆكردووه‌ته‌وه و ئه‌نجامی زۆر باشیشان هه‌بووه، هه‌ر دوای ئه‌وه من راسته‌وخۆم به به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی فیدرالی به‌غداوه كرد، هه‌روه‌ها ئه‌و زانیارییانه‌مان هاوبه‌ش كرد له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان بۆ ئه‌وه‌ی به‌دواداچوونی زیاتریش بكرێت بۆ ئه‌نجامگه‌یاندنی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه كه ده‌ستیپێكراوه.
من لێره له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێشتا لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه و هه‌موو هه‌وڵه‌كان به ئه‌نجامی كۆتایی نه‌گه‌یشتوون نامه‌وێ هه‌موو بابه‌ته‌كان لێره به راشكاوی باس بكه‌م، به‌ڵام ده‌مه‌وێ ئه‌وه به‌هاووڵاتیانی خۆشه‌ویستی كوردستان رابگه‌ینم، كه شوكر بۆ خوا توانیومانه ده‌ستنیشانی ئه‌و لایه‌نه بكه‌ین، زۆر شتی دیكه‌ش كه‌وتووه‌ته ده‌ست و له كاتێكی نزیكدا هیوادارم لایه‌نه به‌رپرسه‌كان دواتر ئه‌م هه‌واڵه به هه‌موو هاووڵاتیانی خۆشه‌ویستی كوردستان رابگه‌یه‌نن.
شوكر بۆ خوا، خوا یارمان بێت پشت و په‌نامان بێت، به خۆڕاگری ئێوه كوردستان هه‌ر سه‌قامگیر ده‌بێت، ئێمه ئیراده‌ی پۆڵایینی خه‌ڵكی ئێمه وا ده‌كات و هێزمان پێده‌دات به‌رده‌وام بین له‌سه‌ر ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وڵاته خۆشه‌ویسته‌كه‌مان و به‌رگریكردن له‌م ده‌ستكه‌وتانه‌ی كه به‌رهه‌می خوێنی هه‌زاران شه‌هید و رۆڵه‌ی ئه‌م وڵاته‌یه