نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / روونکردنەوەی وەزارەتی دارایی لەبارەی مووچە نەدراوەکان

روونکردنەوەی وەزارەتی دارایی لەبارەی مووچە نەدراوەکان

راگەیێندراوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری واژۆی ئاوات شێخ جەنابی لەسەرە و رێنمایی دارایی ژمارە چوارە. لە 23-2-2021 دەرچووە و کۆپییەکی دەست رووداو کەوتووە.

وەزارەتی دارایی و ئابووری ئاماژەی بەوە کردووە، “بە بڕیاری سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە 77 لە 7-10-2020ـەوە کۆنووسی لیژنەی پێکهاتوو [لەبارەی مووچە نەدراوەکان] بە فەرمانی وەزاریی ژمارە 6029 لە 30-11-2020 ئەم روونکردنەوەیەتان ئاراستە دەکەین”. 

لە روونکردنەوەکەدا هاتووە: 

1- مووچەی مانگەکانی ساڵی دارایی 2016، 2017 هەر وەک خۆی بمێنێتەوە بە مووچەی شایستەی نەدراو، چونکە لە تەرازووی پێداچوونەوەی ساڵانی دارایی 2016، 2017 بە مووچەی شایستەی نەدراو تۆمارکراوە و لە هەمانکاتدا لە بەیاننامەی دارایی ئاماژەی پێکراوە. 

2- مووچەی مانگەکانی ئایار، حوزەیران و تەممووزی ساڵی دارایی 2020 کە لەلایەن حکومەتی عێراقی فیدراڵ خەرج نەکراوە، بۆ هەرێمی کوردستان بکرێتە قەرز، (الدائنون) و وەک وەزارەتی دارایی ئاماژەی پێکردووە، “ئەمەش پابەندبوونە بە بڕیاری ئاماژەپێکراوی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران. هاوکات مووچەی مانگەکانی نیسان و ئابیش بە هەمان شێوە تۆماربکرێت”. 

لە خاڵی سێیەمی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی داراییدا هاتووە، “سەبارەی بە مووچەی مانگەکانی تشرینی دووەم و کانوونی یەکەمی ساڵی 2020، بە هەمان میکانیزمی بڕگەی دووەم جێبەجێکرێت کە وەکو قەرز تۆمار بکرێت”. 

وەزارەتی دارایی لە نووسراوەکەیدا باسی لەوەشکردووە، ئەم رێنماییە جێبەجێدەکرێت و لە رۆژنامەی وەقائیعی کوردستان بڵاودەکرێتەوە.

سەرەتای مانگی کانوونی دووەمی 2021، فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، ساڵی 2020 هەشت مووچە دابەشکراوە، هاوکات مووچەی مانگەکانی تەممووز، ئەیلوول، نیسان و تشرینی دووەم دابەشنەکراوە.  لە راگەیێندراوەکەدا ئەوەش هاتبوو، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2020 دا شەش ترلیۆن و 505 ملیار و 988 ملیۆن و 307 هەزار و 176 دیناری عێراقی بۆ مووچەی مووچەخۆران تەرخانکردوە.

بەپەلە

دادگای فیدراڵی جێبەجێکردنی بڕگەیەکی تایبەت بە ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان ڕاگرت

دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق لە بەرژوەندیی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی دەرکرد و فەرمانی کرد شێوەیەکی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *