مه‌سروور بارزانی سه‌ردانی پاریزگای هه‌ڵه‌بجه ده‌كات و به‌به‌هایی نزیكه‌ی 100 ملیار دینار پڕۆژه بۆ ئه‌و پارێزگایه ڕاده‌گه‌یه‌نێت و به‌ردی بناغه‌ی چه‌ندین پڕۆژه‌ی ستراتێژی داده‌نێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له دیوانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به چركه‌ی ڕاگه‌یاند: مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان سه‌ره‌تایی مانگی سێ داهاتوو سه‌ردانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ده‌كات بۆ ڕاگه‌یاندنی چه‌ندین پڕۆژه‌ی ستراتێژی.
سه‌رچاوه‌كه‌ی چركه وتی: مه‌سروور بارزانی به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌ی ڕێگا و پردی توه‌قوت به گوژمه‌ی 27 ملیار دینار داده‌نێت، له‌گه‌ڵ دانانی به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌ی سایلۆی و ناوچه‌ی پیشه‌سازی قورس و سوك.
سه‌رچاوه‌كه وتیشی، جیاواز له‌و پڕۆژانه سه‌رۆك وه‌زیران بۆ ساڵی 2021 سی ملیار دینار بۆ هه‌ڵه‌بجه ته‌رخان كردووه، پڕۆژه‌ی په‌روه‌رده و ڕێگاوبان و زانكۆ و شاره‌وانی، پێ جێبه‌جێ ده‌كرێت.
هه‌وه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: له چه‌ند هه‌فته‌ی پێشوش به‌ڕی ملیۆنێك و 500 هه‌زار دۆلار بۆ پڕۆژه‌ی ئاوی هه‌ڵه‌بجه ته‌رخان كراوه، كابینه‌ی نۆ گرنگی تایبه‌ت به هه‌ڵه‌بجه ده‌دات.