پارێزەرێک ڕەخنە لەو کەسانە دەگرێ کە لە چەند ڕۆژی رابردوودا بۆ دەستگیرکراوەکان کەمپینیان پێک دەهێنا و راگەیەندراویان بڵاو دەکرەوە، لێیان دەپرسێ، گەنجێکی کوردی ڕفێندراوی دەستی پەکەکە کوژراوە، ئاخۆ ئەویش کورد نییە؟ بۆچی کەمپینچییەکانی سلێمانی دەنگیان نایەت .
كارزان ههنارهیی، پارێزهر و شارهزا لە یاسا گوتی: “لە کوێن ئەو کەسانەی بۆ دەستگیرکراوەکان، نووزە نووزیان دەهات،ئەی جووتیار موحسین سیاری، کە چەند ساڵێک پێش ئێستا لە سنووری ئامێدی لەلایەن پەکەکەوە ڕفێندرابوو و ئەمڕۆ تەرمەکەی ڕادەستی کەسوکارەکەی کرایەوە ئەی ئەویش مرۆڤ نییە؟ کوا هەڵوێستی ئەو کەسانەی کە بەدرۆ باسی ئازادیی رادەربڕین و مافی مرۆڤ دەکەن؟ کوان ئەو کەسانەی کە بۆ دژایەتیکردنی هەرێمی کوردستان خەنجەریان تیژە ئەی بۆ کە ڕۆڵەیەکی هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی دڕندانە دەکوژرێت کەس دەنگی نایەت؟ ئاخۆ ئەمەش کورد نییە؟”.
ئەو پارێزەرە دەشڵێ: “ئەوە کار و کردەوەی پەکەکە و هاوئاوازەکانییە بۆ شاردنەوەی کردارە قێزەونەکانیان و راکێشانی هەست و سۆزی خەڵک بۆ لای خۆیان، بەڵام لە بنەڕەتدا خۆیان هەست و قەڵەمیشیان بۆ دژایەتیکردنی کورد و کوردستان فرۆشتووە”.
گوتیشی: “ئەو کەسانەی کە لە چەند رۆژی رابردوودا بۆ دەستگیرکراوەکان دەنگیان هەڵدەبڕی فەرموون بۆ ئەو کوشتنی ئەو گەنجەی ئامێدییش راگەیەندراوتان هەبێ و ئەو کارەی پەکەکە شەرمەزار بکەن”.