مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئیدانەی هێرشەکەی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکات.
مەسرور بارزانی لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لەبارەی هێرشە مووشەکیەکەی شەوی رابردووی بەغدا رایگەیاند: “نێردە دیبلۆماسییەکان دووچاری مەترسی گەورە دەبنەوە لە عێراق. ئەوان بۆ جەنگی دژ بە تیرۆر و دووبارە بونیادنانەوەی عێراق لێرەن”.
سەرۆکی حکومەت نووسیویەتی: “داوا لە حکومەتی فیدراڵ دەکەم رێکاری کردەیی بۆ دابینکردنی سەلامەتییان بگرێتەبەر. دەبێت ئەو هێرشانە رابگیرێن”.
بەهۆی ئاراستەکردنی دوو مووشەک بۆ ناوچەی سەوزی بەغدا، چەند ئۆتۆمبێلێک سووتان و زیانی ماددی بە ناوچەکە گەیندرا، بەڵام زیانی گیانی بەدواوە نەبوو.