نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / کادتێک ئاسایشی یەکێتی کادیرەکەی پارتی کوشت کەمپین چییەکان لە کوێبون

کادتێک ئاسایشی یەکێتی کادیرەکەی پارتی کوشت کەمپین چییەکان لە کوێبون

پێش خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر، گەنجێکی کەرکووکیی تەمەن ٣٥ ساڵ بە ناوی بەرزان محەمەد ڕەحیم کە بە تاتۆ لەسەر پشتی نووسیبووی (بژی بارزانی) و لەسەر شانی تاتۆی (کاک مەسعود) و لەسەر سنگیشی نووسیبوو (بژی كاك نێچیرڤان)، لە شاری کەرکووک كوژرا، دواتر دەركەوت كە لە لایەن ئاسایشی یەکێتییەوە ڕفێندراوە.

کوشتنی ئەو گەنجە بە شێوەیەکی دڕندانە، توڕەبوون و ناڕەزاییەکی گەورەی بەدوای خۆیدا ھێنا و تۆمەتەکەش بە ئاشکرا لە لایەن کەسوکاری گەنجەکە و و ھەودارانی پارتییەوە، ئاراستەی ئاسایشی یەکێتی لە كەركووك کرا، بنەماڵەکەشی ئاسایشی یەکێتییان بە کوشتنی کوڕەکەیان تۆمەتبار كرد، بەڵام لە بەرامبەردا هیچ لیكۆڵینەوەیەكی دادپەروەرانە بۆ ڕووداوەكە نەكرا و هیچ یەكێكیش لەو كەسانەی كە ئێستا بۆ حوكمدان لە دژی چەند كەسێك هاتوونەتە دەنگ، ئەوكاتە قسەیەكیان نەكرد.

لەمبارەیەوە شڤان ئەحمەد، پارێزەر و چاودێری سیاسی، ڕاگەیاند، حوكمدراوەكان بە بڕیاری دەستگیر كراون، ئەو چالاکوان و ڕۆژنامەنووسانەی کە باسی سەروەریی یاسا دەکەن، باشتروایە خۆیان ڕێز لە بڕیاری یاسا بگرن، چونکە ”دادگا لە بەرئەنجامی لێكۆڵینەوەكان بڕیارەکەی داوە، بەڵام وادیارە ئەو چالاکوانانە لە ژێر فەرمانی چەند کەسێکی ئەمنیدا کەمپین دەکەن.

ڕوونیشی كردەوە: ”چالاکوانی مەدەنیی ڕاستەقینە کاری ئەوەیە، لە کوێ كەموكوڕی ھەبوو، قسەی خۆیان بکەن، بەڵام بە داخەوە ھەموو شتێک لە کوردستان بە حزبی کراوە، ئەو چالاکوانانەی سلێمانی ڕووداوەکانی زۆنی سەوز پەردەپۆش دەکەن، کاتیکیش ڕووداوێکی لاوەکی لە ھەولێر ڕوودەدات، بانگەشەی میدیایی بۆ دەکەن و شەقامی بۆ دەجووڵێنن.

پارێزەرەكە بە ڕاشكاوی دەڵێت ”ئەو حوكمدراوانەی دادگای تاوانەكانی دووی هەولێر، ئەگەر لە شاری سلێمانی لە ژێر ئەشکەنجەی ئاسایشی یەکێتی گیانیان لە دەست بدایە، وەکوو چۆن کادیرەکەی پارتی لە کەرکووک لەژێر ئەشکەنجەی ئاسایشی یەکێتی گیانی لەدەست دا، ئەو بەناو چالاکوانانە ھیچ ھەڵوێستێکیان نەدەبوو.

بەپەلە

مەسرور بارزانی فەرمانێكی لە بەرژەوەندیی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دا

ئەمڕۆ پێنجشەممە 25/4/2024، وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە، تێیدا …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *