وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، له ویلایه‌تی ڤێرجینیا هاوژینی سه‌رۆكی گروپێكی مافیایی بازرگانیكردن به مادده‌ی هۆشبه‌ریان ده‌ستگیركردوه كه ناسراو به “ئه‌ل چاپۆ”.
له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مریكا بڵاویكرده‌وه، هاوژینی واكین ئه‌ل چاپۆ”ی گۆزمان لویرا سه‌رۆكی رێكخراوی مه‌كسیكی بۆ بازرگانی مادده هۆشبه‌ره‌كان كه ناسراوه به “سینالوا” ده‌ستگیركراوه به‌تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی تێوه‌گلان له تۆڕێكی بازرگانیكردن به مادده هۆشبه‌ر.
“ئیما كۆرۆنێل ئایسبۆرۆ” ته‌مه‌نی 31 ساڵه و دو ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مریكی و مه‌كسیكی هه‌یه، له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دۆلاسی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ستگیركرا، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ره‌وانه‌ی دادگا بكرێت.
وه‌زاره‌تی داد ژماره‌یه‌ك به‌ڵگه‌ی بڵاوكردوه‌ته‌وه كه ئاماژه به تێوه‌گلانی هاوژینی ئه‌و گه‌وره بازرگانه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان به‌هه‌مان تاوان ده‌كرێت و ئه‌وه‌شی رونكردوه‌ته‌وه، “به تۆمه‌تی پیلانگێڕان بۆ دابه‌شكردنی كۆكاین، میتامڤیتامین، هیرۆین، ماریجوانا و هه‌وڵدان بۆ هه‌نارده‌كردنی به‌مه‌به‌ستی ئه‌مریكا”، هه‌روه‌ها یه‌كێكی دیكه له تۆمه‌ته‌كانی سه‌ری په‌یوه‌سته به‌وه‌ی “له 11ی (ته‌موز/7)ی ساڵی 2016 هاوكاری هاوسه‌ره‌كه‌ی كردوه له زیندانی “ئه‌لتیبانۆ” هه‌ڵبێت
باس له‌وه‌شكراوه، پاش دوباره ده‌ستگیركردنه‌وه‌ی “ئه‌ل چاپۆ” له (كانونی دوه‌م/1)ی 2016، ده‌ركه‌وت ئیما كۆرۆنێل ئایسبۆرۆ یارمه‌تیداوه بۆئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كه‌سانی دیكه‌دا له‌زیندان هه‌ڵبێت.
خواكین “ئه‌ل چاپۆ”ی گۆزمان لویرا له ساڵی 2019دا له دادگای ویلایه‌تی نیویۆرك له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی پارێزه‌رانه‌وه تۆمه‌تباركرا به تێوه‌گلانی له سه‌ركردایه‌تیكردنی ڕێكخراوی “سینالوا”.